هاوکاري مووشه‌کي ئێران له‌گه‌ڵ کۆرياي باکوور
وه‌زيري به‌رگريي ئێران هاوکاري وڵاته‌که‌ي مووشه‌کي له‌گه‌ڵ کۆرياي باکووري به درۆ خسته‌وه.
ئه‌مڕۆکه ئێران له بواري به‌رهه‌مهێناني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌وان خاوه‌ني توانا و شێوازي تايبه‌تي خۆيه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌حيدي له لێدوانێک و له وڵامي ئه‌و پاگه‌نده‌يه که ئێران وێڕاي هاوکاري مووشه‌کي له‌گه‌ڵ کۆرياي باکوور، کارناسي له‌شکه‌ريي ڕه‌وانه‌ي ئه‌و وڵاته کردووه، ئه‌و يه‌که‌ي ته‌نيا به ده‌نگۆيه‌ک زاني و به درۆي خسته‌وه.
له درێژه‌ي قسه‌کاني له وتوويژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌يێنه‌ريي ده‌وڵه‌ت، ئاماژه‌ي به به‌رهه‌مهێناني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌وان له ئێران دا و وتي: کۆماري ئيسلامي ئێستا هه‌موو جۆره فڕۆکه‌يه‌کي بێفڕۆکه‌واني هه‌يه و له‌م بواره‌دا تواناي زۆري وه‌ده‌ست هێناوه.
زياديشي کرد: ئه‌مڕۆکه ئێران له بواري به‌رهه‌مهێناني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌وان خاوه‌ني توانا و شێوازي تايبه‌تي خۆيه.
وه‌حيدي له وڵامي ئه‌م پرسياره‌ي که ئێران ورده‌کارييه‌کاني RQ170 دۆزيوه‌ته‌وه و به شێوه‌ي چڕ کۆدکردنه‌وه‌ي کردووه ئايا پلانێکي بۆ وه‌به‌رهێناني به‌لێشاوي هه‌يه، وتي: سروشتييه له هه‌موو ده‌فرايه‌تييه‌کان ده‌بێ زۆرترين قازانج ببه‌ين و ئه‌م مافي ڕه‌وامانه.
کوردپرێس