په‌خشي دوو که‌ناڵي ئێراني ڕاگيرا
په‌خشي که‌ناڵه ئاسمانييه‌کاني "پرێس تي ڤي" و "هيسپان تي ڤي" به‌هۆي گه‌مارۆوه سياسي و ڕاگه‌ينه‌رييه‌کاني ڕۆژئاوا له سه‌ر ئێران، ڕاگيرا.
محه‌مه‌د سه‌رفه‌راز، جێگري به‌شي نێونه‌ته‌وه‌يي ڕێکخراوه‌ي ده‌نگ و ڕه‌نگي کۆماري ئيسلامي ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ي ڕاگه‌ياند.
سه‌رفه‌راز وتي: وڵاتاني ڕۆژئاوايي هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوه‌يه‌کي نه‌گونجا و ناياسايي ده‌نگي ميديا و ڕاگه‌ێينه‌ريي ئێراني بکووژێننه‌وه.
په‌خشي که‌ناڵه ئاسمانييه‌کاني "پرێس تي ڤي" و "هيسپان تي ڤي" به‌هۆي گه‌مارۆوه سياسي و ڕاگه‌ينه‌رييه‌کاني ڕۆژئاوا له سه‌ر ئێران، ڕاگيرا.
وتيشي: گه‌مارۆ خستنه سه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگ و ميدياي ئێران به‌هۆي زه‌ختي لۆبي ئيسرائيلييه له کۆنگره‌ي ئه‌مه‌ريکا، کۆمپانيايي ئێسپاني خزمه‌تگوزاريي مانگيله‌يي "هيسپاسێت" ڕۆژي هه‌يني 21ي ديسمبێر/ 1ي به‌فرانبار، که‌ناڵي ئينگليزي زماني پرێس تي ڤي و ئێسپاني زماني هێسپان تي ڤي ئێراني له ڕيزي که‌ناڵه ئاسمانييه‌کاني خۆي له ئێسپانيا و ئه‌مه‌ريکاي لاتين سڕييه‌وه.
پێشتريش په‌خشي به‌رنامه‌کاني پرێس تي ڤي له وڵاتاني به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا ڕاگيرابوو.
کوردپرێس