ئه‌مريکا کۆتايي بێنێ به داکۆکيي له تێرۆريستاني سووريا
سه‌رۆکي ئه‌رکاني گشتي هێزه چه‌کداره‌کاني کۆماري ئيسلاميي ئێران ، داکۆکيي ئه‌مريکا له تێرۆريستاني سوورياي به کرده‌وه‌يه‌کي نادروست زاني و پێي داگرت له سه‌ر پێويستيي کۆتايي هاتني ئه‌و داکۆکييانه.
به پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس؛ سه‌ردار سه‌رله‌شکه‌ر "حه‌سه‌ن فيروزئابادي"ي سه‌رۆکي ئه‌رکاني هاوبه‌شي هێزه چه‌کداره‌کاني ئێران ڕۆژي يه‌کشه‌ممه وتي: ده‌وڵه‌تي ئه‌مريکا ده‌بێ هه‌ڵوێستي خۆي بگۆڕێ له حاند داکۆکيي کردني له تێرۆريستان له سووريا.
سه‌رۆکي ئه‌رکاني گشتي هێزه چه‌کداره‌کاني کۆماري ئيسلاميي ئێران ، داکۆکيي ئه‌مريکا له تێرۆريستاني سوورياي به کرده‌وه‌يه‌کي نادروست زاني و پێي داگرت له سه‌ر پێويستيي کۆتايي هاتني ئه‌و داکۆکييانه.
سه‌ردار سه‌رله‌شکه‌ر فيروزئابادي به ئاماژه به زاڵ بووني تۆکمه و ته‌واوي ده‌وڵه‌تي سووريا به سه‌ر ڕه‌وشي ئه‌م وڵاته و خۆڕاگريي گه‌لي سووريا له هه‌مبه‌ر تێرۆريستان پێي داگرت: تێرۆريستان به پێچه‌وانه‌ي پڕوپاگه‌نده‌ي داکۆکيکارانيان له‌م ڕۆژانه‌دا ته‌واو لاواز بوونه.
سه‌رۆکي ئه‌رکاني گشتيي هێزه چه‌کداره‌کاني ئێران به ده‌ربڕيني ئه‌وه‌ي که ده‌وڵه‌تي ئه‌مريکا ده‌بێ به سه‌رنج داني ڕاستييه‌کاني هه‌ڵوێسته‌کاني به‌رامبه‌ر به سووريا بگۆڕێت، ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند: هه‌موو خه‌ڵکي جيهان ده‌بێ له ڕاستييه‌کاني سووريا ئاگادار ببنه‌وه و فريوي هه‌وڵ و ڕاپۆرتگه‌لي ساخته و درۆ و ده‌له‌سه‌ي مێديا ڕۆژاوايي، زايۆني و عه‌ره‌بييه‌کان سه‌باره‌ت به سووريا نه‌خۆن.
سەرچاوه:راديوو سوراني