خه‌رج کردني 99.8 له سه‌دي گوژمه ده‌وڵه‌تييه‌کان له کوردستان
پارێزگاري کوردستان ڕايگه‌ياند: به هه‌وڵي به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرساني دام وده‌زگا ئيجراييه‌کاني کوردستان 99.8 له سه‌دي گوژمه ته‌رخان کراوه‌کان بۆ کوردستان له ئه‌مساڵدا خه‌رج کراوه.
عه‌ليڕه‌زا شه‌هبازي ڕۆژي دووشه‌ممه 27ي سه‌رماوه‌ز ڕايگه‌ياند: به ئاماژه به‌وه‌يکه گوژمه‌کاني پارێزگاي کوردستان له وه‌رزي سه‌رمادا ته‌رخان ده‌کرێ و به له‌به‌رچاوگرتني پێگه‌ي جوگرافياي کوردستان که وه‌رزي کار کۆتايي دێت، کار‌ه‌کان به شێوه‌يه‌ک بوو که زۆربه‌ي بودجه‌کان بۆ پڕۆژه‌ي چاک‌سازي خه‌رج کراوه.
شه‌هبازي زيادي کرد:
کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌راني پارێزگا ده‌بێت ڕێگري بکه‌ن له ناردنه‌وه‌ي بودجه و گوژمه‌کاني پارێزگا بۆ خه‌زانه‌ي ده‌وڵه‌ت.
وتيشي: دوو ساڵي له‌مه‌وپێش پارێزگاي کوردستان له ته‌رخان کردني گوژمه له سه‌رتاسه‌ري ئێران پله‌ي يه‌که‌مي به ده‌ست هێناوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به پێو‌شوێنگيري به‌رپرساني پارێزگا ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ي هه‌بێت.
شه‌هبازي به ئاماژه به بێکاري گه‌نجاني کوردستان ڕايگه‌ياند: بارودۆخي کوردستان له چاو پارێزگاکاني ديکه‌ي ئێران جياوازه و ڕێژه‌ي بێکاري ده‌رچوواني زانکۆکان زۆرتره له پارێزگاکاني ديکه‌ي ئێران.
وتيشي له لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌مساڵ مۆڵه‌تي دامه‌رزاندني 1500 که‌س له دام و ده‌زگا ئيجراييه‌کاني پارێزگاي کوردستان دراوه و پێو‌شوێنگري مۆڵه‌تي دامه‌زراندني 230 که‌س ده‌که‌ين له پارێزگاي کوردستان که ئه‌مه‌ش پێويستي به گه‌ڵاڵه‌ي تايبه‌ت و ته‌رخان کردني بودجه‌ي به‌رچاو له لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌يه.
شه‌هبازي له کۆتاييدا ئاماژه‌ي دا به کۆمه‌ڵي پترۆشيمي قوروه، کارگه‌ي تايرسازي بارز، کارگه‌ي چيمه‌ن تۆي بيجاڕ و مه‌ريوان سايپاي سه‌قز و ئێران خودرۆي سنه‌ي که به هاوکاري بانکه‌کان و ته‌رخان کردني بودجه له کاتي پێويست و کارئاساني ده‌توانێ گۆڕانێکي گه‌وره له بواري هه‌لي کار له پارێزگاي کوردستاندابێت.
کوردپرێس