سوپاي پاسداران له نۆکه‌ندي هۆرمۆز مه‌شقي سه‌ربازي به‌ڕێوه ده‌بات
فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند که پێش کۆتايي ئه‌مساڵ ئه‌و هێزه له نۆکه‌ندي هۆرمۆز مه‌شقي سه‌ربازي به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: ده‌رياڤان عه‌لي فه‌ده‌وي ڕايگه‌ياند که سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران لانيکه‌م له ماوه‌ي ساڵێکدا مه‌شقێکي سه‌ربازي و ژماره‌يه‌ک مه‌شقي ڕانه‌گه‌يێندراو ئه‌نجام ده‌دات.
وتيشي که ئه‌و مه‌شقانه له ئاوه‌کاني ئێران و ئاوه نێوده‌وڵه‌تيه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن و کاريگه‌ريي کرده‌يي خۆيان ده‌بێ.
جه‌ختيشي کرد که سوپا توانامه‌نديگه‌لێکي باشي بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي هه‌ڕه‌شه‌کاني دوژمنان هه‌يه به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌يکه ئه‌مه‌ريکييه‌کان له تواناکاني سوپاي پاسداران هيچ زانيارييه‌کيان به ده‌سته‌وه نييه.
فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند که پێش کۆتايي ئه‌مساڵ ئه‌و هێزه له نۆکه‌ندي هۆرمۆز مه‌شقي سه‌ربازي به‌ڕێوه ده‌بات.
فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي سوپاي پاسداران له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا ڕايگه‌ياند که ئێران 3 فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني جۆري سکه‌ن ئيگڵي ئه‌مه‌ريکي له لايه و هه‌موو زانيارييه‌کاني ئه‌و فڕۆکانه‌ي داگرتووه.
ئاماژه‌شيدا که زانيارييه‌کاني ئه‌و فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانانه له لايه‌ن هێزه له‌شکه‌رييه‌کاني ئێرانه‌وه که‌ڵکي لێ وه‌ر‌گيراوه.
سەرچاوه:کورد پێرس