ئێران ئاماده‌يه بۆ ئاماده بوون له ئاوه ئازاد و نێوه‌ده‌وڵه‌تييه‌کان
فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌شي کۆماري ئيسلاميي ، باسي کردووه له ئاماده‌يي ئه‌و هێزه بۆ ئاماده‌بوون له ئاوه ئازاد و نێوده‌وڵه‌تييه‌کان بۆ وێنه ئوقيانوسي ئه‌تڵه‌س.
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ري راگه‌ياندني هه‌واڵي ده‌ره‌وه‌ي سنور، ئه‌مير ده‌ريادار حه‌بيبوڵڵا سه‌ياري به ئاماژه به توانايي باڵاي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌ش له بواري که‌لوپه‌ل و هێزي پسپۆڕ وتي؛ ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ي دابين کردني به‌رژه‌وه‌نديي و دامه‌زراندني ئاسايشي که‌شتييه بازرگانييه‌کان و نه‌وت هه‌ڵگره‌کاني ئێران، دەتوانێ له ئاوه ئازاده‌کان و نێوده‌وڵه‌تيه‌کان و ته‌نانه‌ت ئوقيانوسي ئه‌تڵه‌سيشدا ئاماده بێ.
فه‌رمانده‌ي هێزي ده‌ريايي ئه‌رته‌ش به راگه‌ياندني ئه‌وه‌ي که ئاماده‌بووني ئێران له ئوقيانوسي ئه‌تڵه‌س به پێي ياسا ورێسا نێوده‌وڵه‌تييه‌کان ئه‌نجام ده‌بێ وتيشي؛ ئامانج له‌و ئاماده‌بوونه، ناردني په‌يامي ئاشتيي و دۆستايه‌تيي بۆ وڵاتاني دۆست له ناوچه‌که و وڵاتاني ديکه‌ي جيهانه.
سه حر کووردی