به‌ره‌ڤاني له ئينقلابي ئيسلاميي و بنياتنانه‌وه گرينگترين ئه‌رکي سپايه
فه‌رمانده‌ي گشتيي سپا وتي؛ پاراستن و به‌ره‌ڤاني له ئينقلابي ئيسلاميي و ده‌سکه‌وته‌کاني گرينگترين ئه‌رکي سپاي پاسدارانه که له ماده‌ي 150 ياساي بنه‌ڕه‌تيدا خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ستۆي سپا.
به پێي راپۆرتي په‌يامنێرمان سهرلشکري پاسدار محه‌ممه‌د عه‌لي جه‌عفه‌ري فه‌رمانده‌ي گشتيي سپاي پاسداراني ئينقلابي ئيسلاميي له ده‌هه‌مين کۆبوونه‌وه‌ي سه‌رانسه‌ري فه‌رمانده‌کان و به‌ڕێوه‌به‌راني قهرارگاي خاتهمولئهنبيا(د.خ) به ئاماژه به رێنمونييهکاني مه‌قامي موعه‌زه‌مي رێبه‌ري وتيشي؛ سه‌رچه‌شني بووني سپاي پاسداران له بواري بنياتنانه‌وه بۆ ده‌زگاکاني ديکه له چاوهروانييهکاني رێبه‌ري و ئه‌رکي سه‌ره‌کيي قهرارگاي سازهندهگي خاتهمولئهنبيا(د.خ)يه.
فه‌رمانده‌ي گشتيي سپا وتي؛ پاراستن و به‌ره‌ڤاني له ئينقلابي ئيسلاميي و ده‌سکه‌وته‌کاني گرينگترين ئه‌رکي سپاي پاسدارانه که له ماده‌ي 150 ياساي بنه‌ڕه‌تيدا خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ستۆي سپا.
فه‌رمانده‌ي گشتيي سپا به ئاماژه به هه‌ندێ له چالاکييه‌کاني قهرارگاي سازهندهگي خاتهمولئهنبيا(ع) وتي؛ گه‌لێک کاري باش له قهرارگاي سازهندهگي خاتهمولئهنبيا(د.خ) ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام پێويستيي بووني رێکخراوهيهکي ئهکتيو، رازيي نه‌بوون به وه‌ستان له رێبازي پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ي وڵاته.سهرلشکري پاسدار محه‌ممه‌د عه‌لي جه‌عفه‌ري له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کاني خۆي به ئاماژه به هه‌ندێ بڕگه له فهرمايشهکاني رێبه‌ري له به‌ڵگه‌ي ستراتژيکي بنياتنانه‌وه بۆ سپا له ساڵي 88 وتيشي؛ چاوه‌رواني رێبه‌ري له سپا بوون به سهرمهشهق و سهرچهشنێکي شياو بۆ دزگاکاني ديکه له بواري بنياتنانهوهي وڵاته.
سەرچاوه: ته لويزيوني سەحري کووردي