وته‌کاني ڕێبه‌ري له ديداري مامۆستاياني جيهاني ئيسلام
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي فه‌رمووي: شه‌رتي سه‌ره‌کيي ڕۆڵ گێڕاني مامۆستايان و بليمه‌تان بۆ شي کردنه‌وه‌ي بێداريي ئيسلامي و هه‌نگاو ناني کۆمه‌ڵ به‌ره‌و به‌ختياري ، ئازايه‌تي و وشياري و کار و تێکۆشانه.حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵا عوزما خامه‌نه‌يي ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلاميي سه‌ر له به‌يانيي ئه‌مڕۆ له ديداري سه‌دان که‌س له مامۆستايان و بيرمه‌ندان و بليمه‌تاني به‌شدار له دانيشتني جيهانيي مامۆستاياني زانکۆکاني جيهاني ئيسلام و بێداريي ئيسلامي له تاران وێڕاي شي کردنه‌وه‌ي گرينگايه‌تيي ده‌سته‌واژه‌ي بێداري و ڕابووني ئيسلامي فه‌رمووي: ڕووناکبيران، نووسه‌ران و شاعيران و به‌تايبه‌ت زاناياني دين ڕۆلێكي گرينگ و هه‌ڵکه‌وته‌يان هه‌يه بۆ به‌ختياري و ڕزگاريي گه‌لان. ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي به ئاماژه به ترسي دوژمنان له ده‌سته‌واژه‌ي بێداريي ئيسلامي فه‌رمووي: ئه‌وان هه‌وڵي زۆر ده‌ده‌ن که ده‌سته‌واژه‌ي بێداريي ئيسلامي بۆ بزاڤي گه‌وره‌ي ئێستا له ناوچه‌که‌دا به‌کار نه‌يه‌ت، چوونکه دوژمنان له په‌ره‌سه‌ندني ئيسلامي ڕاسته‌قينه زۆر ده‌ترسن.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵاهولعوزما خامه‌نه‌يي ڕزگاري له ژێر ده‌سه‌ڵاتي جيهاني به يه‌کێک له ئامانجه‌کاني بێداريي ئيسلامي ناو برد و فه‌رمووي: هه‌رچه‌شنه خه‌ياڵێک له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ي که ئيستيکباري جيهاني به سه‌رکردايه‌تي ئه‌مريکا له‌وانه‌يه له‌گه‌ل بزاڤه ئيسلامييه‌کان ڕابێت، هه‌ڵه‌يه، چوونکه ئه‌مريکا هه‌وڵ ده‌دات ڕەوتە ئيسلامييه‌کان له به‌ين ببات، که‌واته شۆڕشه‌کاني ناوچه ده‌بێ مه‌وداي خۆيان له‌گه‌ل ئيستيکباري جيهاني دياريي بکه‌ن تا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي به ئاماژه به ترسي دوژمنان له ده‌سته‌واژه‌ي بێداريي ئيسلامي فه‌رمووي: ئه‌وان هه‌وڵي زۆر ده‌ده‌ن که ده‌سته‌واژه‌ي بێداريي ئيسلامي بۆ بزاڤي گه‌وره‌ي ئێستا له ناوچه‌که‌دا به‌کار نه‌يه‌ت، چوونکه دوژمنان له په‌ره‌سه‌ندني ئيسلامي ڕاسته‌قينه زۆر ده‌ترسن.
به‌ڕێزيان ته‌وه‌ره بووني ئيسلام و شه‌ريعه‌تي ئيسلاميي به ئامانجێکي ديکه‌ي بێداريي ئيسلامي ناو برد و فه‌رمووي: دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جيهاندا وا بنوێنن که شه‌ريعه‌تي ئيسلامي له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاري و شارستانييه‌تدا يه‌ک ناگرێته‌وه، له کاتێکدا که ئيسلام وه‌ڵامي هه‌موو پێويستييه‌کاني مرۆڤ بۆ هه‌موو سه‌ده‌کاني له لايه.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵاهولعوزما خامه‌نه‌يي يه‌کێک له پرسه گرينگه‌کاني له شۆڕشه‌کاني ناوچه‌ي، پاراستن و پشتيواني جه‌ماوه‌ر ناو برد و فه‌رمووي: ده‌سه‌ڵاتي ڕاسته‌قينه له ده‌ستي گه‌لدايه و له هه‌ر کوێ خه‌ڵک يه‌کده‌نگ و يه‌کدڵ پشتيواني ڕێبه‌ران و به‌رپرساني خۆيان بن، ئه‌مريکا و گه‌وره‌تر له ئه‌مريکايش هيچ غه‌ڵه‌تێکيان پێ ناکرێت.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي په‌روه‌رده‌ي زانستي لاوان و پێشکه‌وتني زانستي و ته‌کنۆلۆژيکي بۆ به‌هێزتر بووني له پرسه زۆر گرينگه‌کان بۆ وڵاتاني ئيسلامي به تايبه‌ت وڵاتاني شۆڕش تێدا کراو زاني و فه‌رمووي: ئه‌م کاره ده‌کرێت و ئه‌زمووني کرده‌يي و سه‌رکه‌وتوويشي کۆماري ئيسلاميي ئێرانه. ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي هه‌روه‌ها به به‌رز نرخاندني کرده‌وه‌ي ئه‌مدواييانه‌ي مه‌قاومه‌ي فه‌له‌ستين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داگيرکه‌راني زايۆني له غه‌ززه، فه‌رمووي: که‌س بڕواي نه‌ده‌کرد که پاش شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچووني نێوان فه‌له‌ستينييه‌کان و ئيسراييل ، ئه‌وه لايه‌ني فه‌له‌ستيني بێ که شه‌رت و مه‌رج دياري بکات بۆ ئاگربه‌س. ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي هه‌روه‌ها گرووپه لاسار و سه‌رهه‌ڵداوه‌کاني به هۆکاري سه‌ره‌کيي به‌رده‌وام بووني قه‌يراني سووريا ناو برد و فه‌رمووي: هه‌موو داواکارييه‌کاني موسڵمانان ده‌بێ به دوور له توند و تيژي مسۆگه‌ر بێت.
سه حه ری کوردی