ئێران چاودێري وردي جووڵه سه‌ربازييه‌کاني ئه‌مه‌ريکا له ناوچه ده‌کات
وه‌زيري به‌ره‌ڤاني کۆماري ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند: هێزه له‌شکه‌رييه‌کاني ئێران به وردي چاودێري جووڵه‌ي هێزه بيانييه‌کان له ناوچه‌که ده‌کات و هۆشداري پێويستيشيان پێده‌دات.
ژێنڕاڵ ئه‌حمه‌د وه‌حيدي ئه‌مڕۆ يه‌کشه‌ممه له کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌وانيدا وتي: ئێران نامه‌ي ناڕه‌زايه‌تي له باره‌ي جووڵه‌ي هێزه سه‌ربازييه‌کاني ئه‌مه‌ريکا له ناوچه‌که بۆ نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان ناردووه.
وه‌زيري به‌ره‌ڤاني کۆماري ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند: هێزه له‌شکه‌رييه‌کاني ئێران به وردي چاودێري جووڵه‌ي هێزه بيانييه‌کان له ناوچه‌که ده‌کات و هۆشداري پێويستيشيان پێده‌دات.
وتيشي: ئێران زۆر به هه‌ستۆکي ئاماده‌بووني هێزه‌کاني ئه‌مه‌ريکا به‌تايبه‌ت له کاتي نێزيک بوونه‌وه‌ي له سنووره‌کاني چاودێري ده‌کات و ئه‌گه‌ر پێويست بکات هۆشداريي ده‌دات.
له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا له باره‌ي ده‌نگۆي به‌زاندني ئاسماني ئێران له لايه‌ن فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني ئازه‌ربايجانه‌وه وتي: هيچ ڕاپۆڕتێکمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێي نه‌گه‌يشتووه.
کوردپرێس