تواناي چێکردني مووشه‌کگه‌لي به بۆردي 2000 کيلۆمه‌تري
فه‌رمانده‌ي فڕۆکه‌واني و ئاسمانيي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند که وڵاته‌که‌ي تواناي چێکردني مووشه‌کگه‌لي به بۆردي 2000 کيلۆمه‌تري هه‌يه.
ژێنڕاڵ ئه‌مير عه‌لي حاجي زاده له کۆبوونه‌وه‌يه‌ک به ناوي "ڕۆژي سه‌رکه‌وتن" که به بۆنه‌ي يه‌که‌م ساڵڕۆژي ده‌ستبه‌سه‌رداگرتني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني RQ170ي ئه‌مه‌ريکي له لايه‌ن ئێرانه‌وه له تاران به‌ڕێوه‌چوو، باسي له چه‌ند ته‌وه‌ري گرينگ هاوپێوه‌ند به تواناي له‌شکه‌ريي ئێرانه‌وه کرد.
فه‌رمانده‌ي فڕۆکه‌واني و ئاسمانيي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند که وڵاته‌که‌ي تواناي چێکردني مووشه‌کگه‌لي به بۆردي 2000 کيلۆمه‌تري هه‌يه.
حاجي زاده له به‌شێک له وته‌کانيدا وێڕاي ئاماژه به‌وه‌يکه ئامانجه‌کاني ئێران له ناوچه‌دايه و دوورترينيان ڕژيمي ژايۆنيه، ڕايگه‌ياند که سه‌ر‌ه‌ڕاي ئه‌وه‌يکه ئێران پێويستي به مووشه‌کي به تواناي هاويشتني زياتر له 2000 کيلۆمه‌تري نييه، به‌ڵام زانستي وه‌به‌رهێناني ئه‌و مووشه‌که‌ي له لايه.
له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا ئاشکراي کرد که هێزه‌کاني فڕۆکه‌واني ئاسمانيي سوپاي پاسداران به ته‌واوه‌تي کۆ ده‌کاني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني RQ170يان شکاندووه و پێشکه‌وتووترين زانست له ئاستي جيهان هاوپێوه‌ند به‌و فڕۆکانه‌يان وه‌ده‌ستخستووه.
ڕاشيگه‌ياند که واشنتۆن وێڕاي پشڕاسته‌کردنه‌وه‌ي ده‌ستبه‌سه‌رداگرتني فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌واني ئه‌مه‌ريکي له جۆري سکه‌ن ئيگڵ له لايه‌ن ئێرانه‌وه، له داواکاري ئه‌وان له کۆماري ئيسلامي بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ي ئه‌و فڕۆکه هه‌واڵيدا.
ئاماژه‌شيدا که ئێران پێشتر و له ساڵي 1381ي هه‌تاوي فڕۆکه‌ي بێفڕۆکه‌وان به ناوي "ئه‌يووب"ي چێ کردووه.
ڕاشيگه‌ياند که ئه‌و فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه ئێرانييه به ڕادار نابينرێت و بينيني له لايه‌ن ڕاداره‌کاني ئيسرائيل له کاتێکدا که حيزبوڵڵا ناردبوويه سه‌ر دامه‌زراوه گرنگه‌کاني ئه‌و ڕژێمه، به به‌رنامه‌ي خودي حيزبوڵڵاي لوبنان و به ئامانجي تايبه‌ت بووه، که ئامانجه‌که‌ش پێکراوه.
ژێنڕاڵ ئه‌مير عه‌لي حاجي زاده سه‌باره‌ت به مووشه‌کي فه‌جري 5 قسه‌ي کرد و ڕايگه‌ياند که ئه‌و مووشه‌که له لايه‌ن هێزي زه‌ويني سوپاي ئێرانه‌وه به کارده‌برێت.
مووشه‌کي فه‌جري 5 له شه‌ڕي ئه‌مدواييه‌ي غه‌ززه له لايه‌ن حه‌ماس به‌کاربرا و بۆ ئه‌وه‌ڵين جار شاره گرنگه‌کاني ئيسرائيل له‌وان تێلاڤيڤ، پێي کرانه ئامانج.
فه‌رمانده‌ي فڕۆکه‌واني ئاسمانيي سوپا ئاشکراشي کرد ئه‌و توانامه‌ندي و جيهازاته له‌شکه‌رييانه که له ده‌ستي حيزبوڵڵاي لوبنان دايه، سه‌د ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووتره له‌وانه‌ي له ده‌ستي فه‌له‌ستينييه‌کان دايه .
کوردپرێس