ده‌زگاکاني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي کوردستان 1500 که‌س داده‌مه‌زرێنن
جێگري گه‌شه‌ي به‌ڕێوه‌به‌ري و هێزي مرۆڤي پارێزگاري کوردستان ڕايگه‌ياند: به ده‌رکردني مۆڵه‌تي دامه‌رزاندن به‌م زووانه قۆناغي وه‌رگرتني 1500 پشکي دامه‌رزاندني ده‌زگاکاني به‌ڕێوه‌به‌ري له کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مووسا مورادياني ڕايگه‌ياند: وه‌رگرتن و دامه‌رزاندني زياتر له 1500 که‌س که هێزي مرۆڤي پێويستي ده‌زگاکاني به‌ڕێوه‌به‌ري پارێزگاي کوردستانن هه‌نگاوێکي گرنگه له پێناو خزمه‌تگوزاري باشتر و زياتر به خه‌ڵک و ڕه‌وان کردني کاروباري ئيداري له کوردستان.
جێگري گه‌شه‌ي به‌ڕێوه‌به‌ري و هێزي مرۆڤي پارێزگاري کوردستان ڕايگه‌ياند: به ده‌رکردني مۆڵه‌تي دامه‌رزاندن به‌م زووانه قۆناغي وه‌رگرتني 1500 پشکي دامه‌رزاندني ده‌زگاکاني به‌ڕێوه‌به‌ري له کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتيشي: دامه‌زراندني ئه‌م ڕێژه‌ييه له ده‌زگاي به‌ڕێوه‌به‌ري پارێزگا له ڕاستيدا به‌ستێني وه‌رگرتني که‌ساني پسپۆڕ، لێزانان و خوێنه‌وار و لێهاتووي زانکۆکاني پارێزگا ده‌ببێته‌هۆي زياتربوونه‌وه‌ي وه‌به‌رهێنان.
زياديشي کرد: له‌سه‌ره‌تاي ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا ئه‌زمووني دامه‌رزاندني چوار ده‌زگاي به‌ڕێوه‌به‌ري پارێزگا به‌ڕێوه‌چووه و له داهاتوويه‌کي نێزيکدا کاتي به‌ڕێوه‌چووني سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌کان ڕاده‌گه‌يندرێت .
مرادياني ئه‌وه‌شي وت که به‌پێي ده‌ستووري ڕاگێندراو به ئيداره‌ي پارێزگا‌کان سه‌رچاوه داراييه‌کاني پشکي ئه‌م دامه‌رزاندنه دابين و له لايه‌ن ده‌زگاي به‌ڕێوه‌به‌رييه‌وه تێچووه‌که‌ي ته‌رخان ده‌کرێ.
کورد پرس