تازه‌لاوان و مزگه‌وت
پێوه‌ندي نێوان مزگه‌وت و بنه‌ماڵه ئه‌بێ به‌هێز بکرێت . به‌ڕێوه‌به‌راني مزگه‌وت ئه‌توانن به به‌رنامه‌ي تايبه‌تي بنه‌ماڵه و ڕاوێژکاري و پيشانداني ڕێکار و سه‌رمه‌شق له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵان هۆکاري هاتني منداڵان له مزگه‌وت پێک بێنن .
دايک و باب له مه‌وداي کاتي جيزواز به تايبه‌ت کاتێک هه‌ست ئه‌که‌ن ڕوانگه‌ي منداڵه‌کانيان سه‌باره‌ت به مزگه‌وت و ئه‌هلي مزگه‌وت به‌ره‌و نه‌رێني ئه‌چێت يان به هه‌ر شێوه‌ييک تووشي کێشه بووه هه‌ر به بينيني ئه‌و نيشانانه پێويسته له ڕوانگه‌ي ئه‌وان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌راني مزگه‌وت ئاگادار بن بۆ ئه‌وه‌ي به‌ر له‌وه ئه‌و ڕوانگه کاريگه‌ري نه‌رێني هه‌بێ چاره‌سه‌ري بکه‌ن .
پێوه‌ندي نێوان مزگه‌وت و بنه‌ماڵه ئه‌بێ به‌هێز بکرێت . به‌ڕێوه‌به‌راني مزگه‌وت ئه‌توانن به به‌رنامه‌ي تايبه‌تي بنه‌ماڵه و ڕاوێژکاري و پيشانداني ڕێکار و سه‌رمه‌شق له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵان هۆکاري هاتني منداڵان له مزگه‌وت پێک بێنن .
دايک و باب پێويسته بۆ هانداني ميشکي منداڵه‌کانيان بۆ هاتن بۆ مزگه‌وت هه‌لي بۆ بڕه‌خسێنن ،وه‌کوو په‌رتوکي چێرۆک ، بيره‌وه‌ري ، گێرانه‌وه ، شێعر و ... سه‌باره‌ت به مزگه‌وت و نوێژي جه‌ماعه‌ت . ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ وێنه و شێوه‌ي جوان‌دا بي ئه‌وه کاريگه‌ري زۆرتري ده‌بێت .
دايک و باب و به‌ڕێوه‌به‌راني فێرکاري و په‌روه‌رده له مزگه‌وتا جێژني ته‌کليف و خه‌ڵات و مێوانداريان لێ بکه‌ن و چاکتره خه‌ڵاته‌کان به ده‌ستي مامۆستاي ئاييني بزگه‌وت بدرێت .
دايک و باب تێکۆشن بۆ هانداني منداڵه‌کانيان بۆ هاتن بۆ مزگه‌وت وێڕاي ئه‌ندام کردنيان له کتێبخانه‌ي مزگه‌وت، منداڵه‌کانيان ڕێنمايي بکه‌ن بۆ هۆڵي مۆتاڵا و خوێندنه‌وه‌ي مزگه‌وت .
ته‌کووزي دايک و باب له هاندان بۆ حزوور له مزگه‌وت زۆر کاريگه‌ره . بڕێ‌جار ئه‌بينين که منداڵ به‌هۆي هانداني باوک پێي خۆشه بڕوا مزگه‌وت به‌ڵام دايکي به‌رگري لێي ده‌کات يان به پێچه‌وانه.
دايک و باب ئه‌توانن ۆ ئه‌وه‌ي به‌رگري بکه‌ن له‌وه‌ي که منداڵه‌کانيان بکه‌ونه داوي که‌سانێکي خراپ ، ئه‌توانن به منداڵه‌کانيان بڵێن که هۆي گيرۆده‌ي ئه‌و که‌سانه دووري له مزگه‌وته .
هاندني منداڵ بۆ کاري گرووپي له مزگه‌وت ئه‌توانێ جۆرێ تاقيکردنه‌وه بێت بۆ ژياني کۆمه‌ڵايه‌تيان . وه‌کوو به‌شداري کردن له ڕۆژنامه‌ي ديواري، سروود ، شێعر ، شانۆ ، بانگدان ، و ...
هۆمێد ده‌که‌ين خوا يارمه‌تي هه‌موو دايک و بابه‌کان بدات که به شێوازي ئاييني منداڵه‌کانيان په‌روه‌رده بکه‌ن .
سه‌رچاوه : موه‌زه‌ف رۆسته‌مي، محه‌مه‌د عه‌لي.(1387) روشهاي جذب نوجوانان و جوانان به مسجد و نماز جماعت