وه‌ک يه‌ک (لێکچوون)
وه‌ک يه‌ک : ئيدعاي وه‌ک يه‌ک بووني دوو يان چه‌ند شته .بناغه‌کاني لێکچوون بريتين له :
وێکچوو ، وێکچواو ، ئامراز و خاڵي هاوبه‌ش .
به وێکچوو ، وێکچواو ئه‌ڵێن دوو لايه‌ني وه‌ک يه‌ک بوون . ئه‌م دووانه له هه‌موو لێکچوونه‌کاندا هه‌ن به‌ڵام ئامرازي لێکچوون و خاڵي هاوبه‌ش ئه‌توانن نه‌بن .
بۆ فامکردني وه‌ک يه‌ک بوون ئه‌بێ ته‌واشاي وێکچواو بڕۆين که گرنگترين بناغه‌ي وه‌ک يه‌که له‌به‌ه‌ر ئه‌وه‌ي که خاڵي هاوبه‌ش له‌و ده‌رئه‌که‌وێت .
به وێکچوو ، وێکچواو ئه‌ڵێن دوو لايه‌ني وه‌ک يه‌ک بوون . ئه‌م دووانه له هه‌موو لێکچوونه‌کاندا هه‌ن به‌ڵام ئامرازي لێکچوون و خاڵي هاوبه‌ش ئه‌توانن نه‌بن .
مه‌به‌ست له وه‌ک يه‌ک ، تاريف کردن ، زياد پێوه‌نان ، مادي کردني حاڵات و ... نهێني جواني وه‌ک يه‌ک له‌و لێکچوونانه‌يه که دوابيني نه‌کراوه و ده‌رئه‌که‌وێ بۆ مرۆڤ . ئه‌م جۆره لێکچوونانه که به شيوه‌ي سرۆشتي وێکچواوه‌که‌ي له حه‌واسي خه‌ڵکي ئاسايي دوورتره، ميشک تووشي سه‌رسووڕمان ، دره‌نگي و تێکۆشان ئه‌کات و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ي چێژي هۆنه‌ريه .