که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌هواره
پرسيار : که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌هواره بۆ ئاگاداربوون له به‌رنامه زانستي و قۆرئانيه‌کان و ئه‌و شتانه که له ڕێگاي که‌ناڵه عه‌ره‌بيه‌کان وڵاتاني تر به مه‌هواره‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه چ حۆکمێکي هه‌يه ؟ به سه‌رنج به‌وه که به‌رنامه‌ي خرابيشي هه‌يه ؟
وڵام :
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا خامنه‌يي :
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئامێره بۆ بيستن يان بينيني پرۆگرامه‌کاني زانستي و قۆرئاني و ئه‌و شتانه هه‌رچه‌ند بۆ خۆي قه‌ي ناکا به‌ڵام به هۆي ئه‌وه که ئه‌و پڕۆگرامانه‌ي که له‌لايه‌ن وڵآتاني خۆرئاوا و زۆربه‌ي وڵآتاني دراوسێ بڵاوده‌کرێته‌وه زۆرتري فێرکاره‌کانيان له‌گه‌ڵ لادان و پيچه‌وانه‌کردني ڕاستيه‌کانه و هه‌روه‌ها پڕۆگرامي خراپ و گه‌نده‌ڵي بڵاو ده‌که‌نه‌وه و حه‌تا پڕۆگرامه زانستي و قۆرئانيه‌کانيشيان ئه‌بێته هۆي که‌وتنه نێو فه‌ساد و گۆمڕايي و حه‌رام شه‌رعه‌ن که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌هواره حه‌رامه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که پڕۆگرامه‌کان به‌س قۆرئاني بن و ته‌واشاکردنيان نه‌بێته هۆي فه‌ساد و گه‌نده‌ڵي و تووشبوني حه‌رام ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ياسايي بێت ئه‌شێ به‌ڕێوه بچێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که پڕۆگرامه خراپه‌کاني زۆرتر له پڕۆگرامه به که‌ڵکه‌کانيه خستني به‌ر ده‌ست هه‌موان درۆست نيه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا فازێلي له‌نکه‌راني :
له ڕوانگه‌ي شه‌رعيه‌وه که‌ڵک وه‌رگرتن له پڕۆگرامه به که‌ڵک و شه‌رعيه‌کاني قه‌ي ناکا و پڕۆگرامه‌کاني تر درۆست نيه و ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا ڕيسا و ياساييک هه‌يه ئه‌بێ به‌ڕێوه بچێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا سافي گۆلپايه‌گاني :
که‌ڵک وه‌رگرتن له پڕۆگرامه خراپ و بێ که‌ڵک و وێرانکه‌ر درۆست نيه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا ته‌برێزي :
ئه‌گه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتن له مه‌هواره بۆ ئاگاداربوون له به‌رنامه ئاييني و قۆرئانيه‌کان و ئه‌و شتانه بێت قه‌ي ناکا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له پڕۆگرامي خراپ و بێ که‌ڵک بێ ئه‌وه حه‌رامه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا سيستاني :
ئه‌گه‌ر مرۆڤ دڵنيا نه‌بێ له که‌ڵک وه‌رگرتني خۆي و که‌ساني تر له مه‌هواره ئه‌وه درۆست نيه که‌ڵکي لێ وه‌ربگرێت و هه‌ڵي بگرێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا بێهجه‌ت :
له هه‌ر شتێ که ببێته هۆي تێکچووني بڕوا و سووکايه‌تي به پرسه پيرۆزه‌کان ئه‌بێ دووڕي بکرێت .
سه‌رچاوه : په‌رتووکي پرسه نوييه‌کان له ڕوانگه‌ي زانايان و مه‌رجێعي ته‌قليد .