به‌ڕێ کردني رووفاتي موته‌هه‌ري 61 شه‌هيد
رووفاتي موته‌هه‌ري 61 شه‌هيدي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز پاش گه‌يشتن به نيشماني ئيسلاميمان له ريوڕه‌سمێک له شوێني يادماني شه‌هيداني شه‌له‌مچه نێژرا.
رووفاتي موته‌هه‌ري 61 شه‌هيدي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز پاش گه‌يشتن به نيشماني ئيسلاميمان له ريوڕه‌سمێک له شوێني يادماني شه‌هيداني شه‌له‌مچه نێژرا.
به پێي راپۆرتي به‌شي ناوه‌نديي هه‌واڵ، فه‌رمانده‌ري بنکه‌ي ئۆپێراسيۆنيي لێژنه‌ي بێ سه‌ر و شوێناني ئەرکاني گشتيي هێزه چه‌کداره‌کاني وڵات وتي: له‌م رێوڕه‌سمه‌دا تاقمه جۆراوجۆره‌کاني خه‌ڵکي خوزستان ئه‌نداماني کاره‌واني راهياني نوور، به‌رپرساني ئينتزاميي ، سپا و به‌سيج و به‌رپرساني پارێزگاکان ئاماده بوون.
سه‌رهه‌نگ عيشقي وتيشي: ته‌رمي پاکي ئه‌م شه‌هيده پايه‌به‌رزانه پاش ئاماده‌بوون له ميعراجي شه‌هيداني ئه‌هواز بۆ ناسينه‌وه و شوناس کردن ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ تاران.ناوبراو وتي: ته‌رمي موته‌هه‌ري ئه‌م شه‌هيده به‌ڕێزانه له ناوچه‌کاني ئۆپێراسيۆني فاو و رۆژهه‌ڵاتي ديجله له وڵاتي عێراق له‌لايه‌ن گروپه‌کاني لێکۆڵينه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.فه‌رمانده‌ري ستادي بنکه‌ي ئۆپێراسيۆنيي لێژنه‌ي دۆزينه‌وه‌ي بێ سه‌ر و شوێنه‌کاني ئەرکاني گشتيي هێزه چه‌کداره‌کاني وڵات وتي: له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ته‌رمي 9 سه‌ربازي عێراقييش پێشکه‌شي به‌رپرساني ئه‌م وڵاته کراوه.
له سه‌ره‌تاي ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا له قۆناغه‌کاني سێهه‌م، چواره‌م و پێنجه‌مي لێکۆڵينه‌وه له خاکي عێراقدا ته‌رمي پاکي 140 شه‌هيدي سه‌رده‌مي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز هاتووه بۆ نيشتمانه ئيسلامييه‌که‌مان.
سه رچاوه:ماله په ری سه هر کوردی