په‌يامي مه‌قامي مه‌زني ڕێبه‌ري بۆ کۆنگره‌ي ميرزا کوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلاب له په‌يامێکدا ڕوو له کۆنگره‌ي ميرزا کوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي فه‌رمووي: سه‌رچاوه‌ي بزاڤي ميرزا کوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي ، سه‌رچاوه‌يه‌کي ئاييني و بڕوايي بوو.
له په‌يامي"حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامه‌نه‌يي"ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي بۆ کۆنگره‌ي ميرزاکوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي که نوێنه‌ري وه‌لي فه‌قي له ستاني"گيلان" و ئيمام جومعه‌ي شاري ڕه‌شت ، خوێنديه‌وه ، هاتووه: به‌خۆشحاڵييه‌وه نيازپاکي ميرزاکوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي بووه هۆ تاکوو به‌پێچه‌وانه‌ي که‌ساني ديکه که هاتوونه‌ته نێو به‌ره‌ي خه‌بات ، ناوي بکه‌وێته سه‌رزمانان. يه‌که‌م کۆنگره‌ي نيشتماني مامۆستاي ئاييني خه‌باتکار"ميرزا کوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي" به‌ئاماده‌بووني"مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نژاد"سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له"زيباکه‌نار"ي"ڕه‌شت"ي ناوه‌ندي ستاني"گيلان" له‌باکووري ئێران، ده‌سپێکرا. نزيکه‌ي هه‌زار که‌س له مامۆستاياني ئاييني ، بليمه‌تان ، زانستوه‌ران و هه‌ڵکه‌وتوواني وڵات به‌شداري ئه‌و کۆنگره‌ن. له مه‌وداي ساڵاني1293هه‌تا1300ي هه‌تاوي له دووهه‌مين ساڵي شه‌ڕي يه‌که‌مي جيهاني له ساڵي1294ي هه‌تاوي ، ڕووداوێکي مه‌زن قه‌وما که به ڕاپه‌ڕيني جه‌نگه‌ڵ ناوبانگي ده‌رکرد. سه‌ردار و ڕێبه‌ري ئه‌و ڕاپه‌ڕينه ، مامۆستايه‌کي هه‌ڵکه‌وته‌و مه‌زن به‌ناوي"ميرزا يونس" ناسراو به ميرزا کوچه‌ک خاني جه‌نگه‌ڵي بوو که بزاڤي ئيسلامي جه‌نگه‌ڵ به سه‌رۆکايه‌تي ناوبراو ، گه‌لێ ده‌سکه‌وتي به‌نرخ و شوێنهاتي به‌که‌ڵکي لێکه‌وته‌وه‌و ده‌سدرێژکاران و ملهوڕان و زلهێزاني بياني له‌وه ئاگادار کرده‌وه که دزه‌و زاڵێتي ئه‌وان به‌سه‌ر ئێراني ئيسلامي وجه‌ماوه‌ري موسڵماني ئه‌و وڵاته به‌سه‌رنجدان به بڕوا مه‌زهه‌بييه‌کاني ئه‌و گه‌له، پاوه‌جێ نابێ.
سه رچاوه: ماله پره ی رادیو‌و سورانی