خوتبه‌کاني نوێژي هه‌ينيي تاران
هيچ ڕێگايه‌ک جگه له خۆڕاگري و به‌رگريي ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي زاڵمان و زۆربێژان و ده‌سدرێژکاران له ئارادا نييه
به پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵنێرمان؛ حه‌جه‌تولئيسلام وه‌لموسلمين "کازم سديقي" خه‌تيبي نوێژي هه‌ينيي تاران به ئاماژه به سه‌رکه‌وتني خۆڕاگريي فه‌له‌ستين له هه‌مبه‌ر ڕژێمي زايۆني له شه‌ڕي هه‌شت ڕۆژه‌ي غه‌ززه‌دا وتي: سه‌رکه‌وتني گه‌ل فه‌له‌ستين ئه‌وه‌ي سه‌لماند که ئيسراييلي داگيرکه‌ر وێڕاي ئه‌وه‌ي بانگه‌شه ده‌کات به‌هێز و ده‌سه‌ڵاته، له ڕه‌وشێکي زۆر ناله‌بار و له‌رزۆک دايه.
خه‌تيبي نوێژي هه‌ينيي تاران به ئاماژه به ناکارامه بووني سيسته‌مي موشه‌کي "گۆمه‌زي ئاسنين" له هه‌مبه‌ر موشه‌که‌کاني خۆڕاگريي فه‌له‌ستين ، ڕاشکاوانه ڕايگه‌ياند: تواناي موشه‌کي خۆڕاگري پيشاني دا که سيسته‌مه موشه‌کييه‌کاني ڕژێمي زايۆنيي، تواناي پاراستني زايۆنييه‌کانيان نييه. حوجه‌تولئيسلام وه‌لموسلمين سديقي سه‌رکه‌وتني خۆڕاگري له که‌رتي غه‌ززه له هه‌مبه‌ر ڕژێمي زايۆني به سه‌لمێنه‌ري توانا و ده‌سه‌ڵاتي باني گه‌لي فه‌له‌ستين و موسڵمانان و به عيبره‌تکيش بۆ ڕژێمي داگيرکه‌ري زايۆني زاني و پێي داگرت: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له ڕاستيدا زاڵ بووني موسڵمانان به سه‌ر ڕژێمي زايۆني بوو. خه‌تيبي نوێژي هه‌ينيي تاران به ئاماژه به قه‌ڵاچۆ کراني دانيشتوواني که‌رتي غه‌ززه له په‌لاماره هه‌شت ڕۆژانه‌کاني ڕژيمي ئيسراييل بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌يه وتي: ئه‌م قه‌ڵاچۆ کردنه ، درۆ و ده‌له‌سه بووني ئامانجي ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌کاني باگه‌شه‌که‌ري مافي مرۆڤي ئاشکرا کرد.
حوجه‌تولئيسلام وه‌لموسلمين سديقي هه‌روه‌ها وتيشي: هه‌ڵس و که‌وتي دووفاقيي ڕێکخراوه نيوده‌وڵه‌تييه‌کان له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ي فه‌له‌ستين، ڕۆژ له دواي ڕۆژ پێگه‌يان لاوازتر و نزمتر ده‌کات، چوونکه ئه‌م ڕێکخراوه‌گه‌له جه‌ماوه‌ري نين به‌ڵکوو تايبه‌ت به هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و سه‌ر به ڕژێمي زايۆنين.
خه‌تيبي نوێژي هه‌ينيي تاران به ئاماژه به داکۆکي ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران له گه‌لي فه‌له‌ستين له شه‌ڕي هه‌شت ڕۆژه‌ي ڕژێمي زايۆني دژ به دانيشتوواني که‌رتي غه‌ززه، وتي: کۆماري ئيسلاميي ئێران ، له ناوچه‌دا بنکه‌ي ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به ده‌سدرێژکاران.
خه‌تيبي نوێژي هه‌ينيي تاران به ئاماژه به به پيلانگێڕيي دوژمنان دژ به گه‌ل و ده‌وڵه‌تي سووريا وتي: دوژمناني خۆڕاگري له چوارچيوي ئامانجه‌کاني ڕژێمي زايۆنيدا به ناردني چه‌ک بۆ تێرۆريستان له سووريا، له دووي زه‌بردان له خۆڕاگري له ناوچه‌دان به‌ڵام له‌م ڕێگايه‌دا توشي شکست بوون.
حوجه‌تولئيسلام وه‌لموسلمين سديقي؛ ڕۆژي خوێندکار (6ي دێسه‌مبه‌ري 2012) له ئێرانيش وه‌بيرهێنه‌ري سۆز و خرۆشي به‌ره‌ي لاو و بليمه‌تين له هه‌مبه‌ر زۆربێژاندا و وتيشي: خوێندکاران، ئه‌مڕۆکه سه‌رچاو‌ه‌ي ئه‌مه‌گداري به نيزامي کۆماري ئيسلاميي ئێران و له شه‌ڕي ئابووريشدا ده‌بێ ئه‌رک و ئه‌ستۆگرييه‌کانيان به‌جێ بێنن.
سه رچاوه:رادیووی کوردی