پێناسه‌ي هاوواتا ، لێکدژ ، لێکچوو ، هاوبنه‌ماڵه
هاوواتا:
هاوواتا به‌و وشانه ئه‌ڵێن که ماناکه‌يان يه‌کسانه و ئه‌توانين له جێگاي يه‌کدا به‌کاريان بهێنين .
وه‌کوو : ڕۆيشتن : چوون زۆر : فره بێدوايي : بێکۆتايي
لێکدژ :
به‌و وشانه ئه‌ڵێن که ماناکه‌يان دژي يه‌که .
وه‌کوو : ئاسان # دژوار تاريک # ڕۆشن خه‌و # بێداري
خاڵ : به خستنه‌سه‌ري (به ، بێ ) ئه‌توانين وشه‌ي لێکدژ درۆست بکه‌ين .
وه‌کوو : به ڕێز ----------------ڕێز --------------------بێ ڕێز
لێکچوو :
به‌و وشانه ئه‌ڵێن که له گۆتندا وه‌ک يه‌کن به‌ڵام له مانادا جياوازن .
وه‌کوو : (له زماني فارسيدا) خوار = که‌م ئه‌رزش خار = تيخي گۆڵ
سد = ديواري کۆکردنه‌وه‌ي ئاو صد = ره‌قه‌مي 100
ثواب = پاداش صواب = درۆست
هاوبنه‌ماڵه :
به‌و وشانه ئه‌ڵێن که له يه‌ک ڕيشه‌ن و پيته بنه‌ماييه‌کان له وشه هاوبنه‌ماڵه‌کاندا هه‌بێت .
ئه‌وين – ئه‌وينداري – ئه‌ويندار به‌په‌له - په‌له کردن – په‌له‌که‌ر
خاڵ : وشه هاوبنه‌ماڵه‌کان له مانادا پێکه‌وه نزيکن و زۆرتر لاني که‌م سێ پيتيان وه‌کوو يه‌که .
خاڵ : له فارسيدا ئه‌و وشانه‌ي که له ڕيشه‌ي يه‌ک فرمان گيرابن هاوبنه‌ماڵه‌ن .
وه‌کوو : دانش – دانا – دانشمه‌ند – دانش امووز .