لافاو له باشووري ئێران برينداري لێکه‌وته‌وه
به‌هۆي هاتني لافاو له باشووري ئێران 300 که‌س که‌وتنه داوي لافاو و له‌لايه‌ن هێزه‌کاني فرياگوزاريييه‌وه ڕزگار کران.
ڕێکخراوه‌ي مانگي سووري ئێراني له فرياکه‌وتني 300 قورباني لافاو له شاري بووشهر هه‌ڵکه‌وتوو له باشووري ئێران هه‌واڵيدا.
به گوێره‌ي زانيارييه‌کان پاش باران بارينه‌کاني ڕۆژي ڕابردوو که بوو به‌هۆي هه‌ستانه‌وه‌ي لافاو له‌و شاره، 300 که‌س تووشي لافاو هاتن و دواتر له‌لايه‌ن هێزه‌کاني فرياکه‌وتني ڕێکخراوه‌ي مانگي سووري ئێراني ڕزگار کران.
له‌مباره‌وه حسێن دره‌خشان، به‌ڕێوه‌به‌ري ناوه‌ندي ڕاگه‌ياندن له ڕێکخراوه‌ي مانگي سووري ئێراني ڕايگه‌ياند: له دواي هه‌ستانه‌وه‌ي لافاو له شاري بووشهر سه‌رجه‌م هێزه‌کانمان له 120 گرووپي فرياگوزاري به 19 ئامێري پۆمپي هه‌ڵخستني ئاو و 115 فرياگوزاري پزيشکي ڕه‌وانه‌ي ناوچه‌که کران.
به وته‌ي ئه‌و به‌رپرسه ئێرانييه، له‌م لافاوه‌دا ئاو ڕۆيشته نێو زياتر له 60 ماڵ و چه‌ند خانوويه‌ک ڕووخاون و هێزه‌کاني فرياگوزاري توانيويانه فرياي 300 قورباني ئه‌و لافاوه بکه‌ون.
دره‌خشان ڕاشيگه‌ياند: هێزه‌کانيان 65 قورباني لافاوه‌که‌يان به‌په‌له له شوێنه پارێزراوه‌کان نيشته‌جێ کردووه و زياتر له 60 خانوويان چۆڵ کردووه و ئاوي نێو ماڵه‌کانيان هه‌ڵخستۆته ده‌ره‌وه.
له لايه‌کي ديکه‌وه سه‌رله به‌ياني ئه‌مڕۆ دوو بوومه‌له‌رزه به گوڕي 6/3 به پێوه‌ري ڕيشته‌ر پارێزگاي خوزستان هه‌ڵکه‌وتوو له باشوري ئێران و نێزيکي شاري بووشهري هه‌ژانده‌وه.ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه هيچ خه‌سارێکي به دواوه نه‌بووه.
کوردپرێس