خۆ ڕووتکردنه‌وه له ئازيه‌تباريه‌کاندا
"چاوه‌کانتان له حه‌رام ببه‌ستن ، عه‌جايبات ئه‌بينن "
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) ، ئه‌لحێکه‌مۆ لزاهێره 2/452.
"مافي چاو ئه‌وه‌يه که له‌وه‌ي که ڕه‌وا نيه بۆت بيقۆنجێني "
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ، ئه‌لحێکه‌مۆ لزاهێره 2/453.
پرسيار : خۆ ڕووتکردنه‌وه ئازيه‌تباره‌کان ،له ئازيه‌تباريه‌کاندا بۆ سينه‌زه‌ني چ حۆکمێکي هه‌يه و بڵاوکردنه‌وه‌ي فيلمي ئه‌و ئازيه‌تباريانه و ڕوانيني ئافره‌ت بۆ ئه‌و فيلمانه چۆنه ؟
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا مه‌کارێم شيرازي : خۆ ڕووتکردنه‌وه ئيشکاڵي هه‌يه و ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا بێ که ئافره‌ت ته‌واشاي بکه‌ن ، حه‌رامه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا بێهجه‌ت:
له شوێنێکدا که ئافره‌ت ته‌واشاي بکه‌ن چاکتره ئه‌وه‌يه که ئه‌و کاره نه‌کرێت و سه‌باره‌ت به وێنه‌کێشانيشي ئه‌گه‌ر ببێته هۆي خراپه ئه‌بێ دووري لێبکرێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا سافي گۆلپايه‌گاني :
ئافره‌ت نابێ ته‌واشاي له‌شي نامه‌حره‌م بکه‌ن .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا فازێلي له‌نکه‌راني :
ڕوانيني ئافره‌ت بۆ فيلم و وێنه‌ي پياو ئه‌گه‌ر نه‌يان ناسن ونه‌بێته هۆي خراپه قه‌ي ناکا ئينا درۆست نيه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا ته‌برێزي :
ئه‌گه‌ر نه‌بێته هۆي خراپه قه‌ي ناکا .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا سيستاني :
قه‌ي ناکا ، ئه‌گه‌رچي چاکتره ئافره‌ت ته‌واشاي نه‌که‌ن .
________________________________________________________________________________
سه‌رچاوه :
پرسه نوێيه‌کان له ڕوانگه‌ي زانايان و مه‌راجێعي ته‌قليده‌وه (به‌رگي چواره‌م)