پياهه‌ڵداني قۆرئان له ڕوانگه‌ي مه‌عسوومين (ر.خ)
1- يه‌که‌م مێواني خواي سۆبحان
پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت : له ڕۆژي پسڵاندا که هه‌موو بوونه‌وه‌ر ده‌گه‌ريته‌وه بۆ لاي خوا يه‌که‌م مێوانێ که ده‌چێته ژووره‌وه لاي خواي گه‌وره ، پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) و قۆرئاني پيرۆز و ئالي به‌يتي پێغه‌مبه‌ره(د.خ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و هه‌موو نووره لگه‌ڵ تاکي ڕاسته‌قينه‌دا يه‌ک گرتووه ، ئه‌توانين کۆي ئه‌و سێ نووره به يه‌ک نوور ناو ببه‌ين و گۆتي : يه‌که‌م مێوان . (1)
2- به‌رزترين ئافريده‌ي خوا
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت : قۆرئاني پيرۆز دوواي خواي سۆبحان له هه‌موو شتێک به‌رزتره . سا هه‌رکه‌س ڕێزي قۆرئان بگرێت و به‌رزي ڕابگرێ ئه‌وه ڕێزي خواي گرتووه و هه‌رکه‌س ئه‌وه به‌رزڕانه‌گرێت ، ئه‌وه سووکايه‌تي به خوا کردووه . (2)
3- په‌رتووکي ڕزگاري
مه‌عازي کۆڕي جه‌به‌ل (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : له سه‌فه‌رێکدا هاوڕێي پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) بووم . به‌وم گۆت گۆته‌ييکي به که‌ڵکمان بۆ بڵێي . ئه‌و فه‌رمووي : ئه‌گه‌ر ژياني سه‌ربه‌رزانه، مردني شه‌هيدانه ، ڕزگاري ڕۆژي مه‌حشه‌ر ، سێبه‌ري ڕۆژي سه‌ڵا و ڕينمايي ڕۆژي گۆمڕاييتان ئه‌وێت ، خه‌ريکي قۆرئان بن ، چونکوو ئه‌وه گۆته‌ي ڕه‌حمان و سپه‌رێکه به‌رانبه‌ر به شه‌يتان و هۆي قۆرسي ترازووي کرده‌وه‌يه له ميزاندا . (3)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت : قۆرئاني پيرۆز دوواي خواي سۆبحان له هه‌موو شتێک به‌رزتره . سا هه‌رکه‌س ڕێزي قۆرئان بگرێت و به‌رزي ڕابگرێ ئه‌وه ڕێزي خواي گرتووه و هه‌رکه‌س ئه‌وه به‌رزڕانه‌گرێت ، ئه‌وه سووکايه‌تي به خوا کردووه .
4- ڕێنماي به‌هه‌شت
حه‌زره‌تي عه‌ليش (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : هه‌رکه‌س قۆرئان بخاته به‌رده‌مي خۆي ، ئوه ئه‌بێته "پێشه‌نگي" ئه‌و به‌ره‌و به‌هه‌شت و هه‌ر که‌س بيخاته پشته سه‌ري ، ئه‌وه ئه‌بێته "ڕاکێشه‌ري" به‌ره‌و دۆزه‌خ .(4)
5- ڕێگاي خوايي بووني مرۆڤ
پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) ده‌فه‌رموێت : مافي خواي سۆبحان له‌سه‌ر هه‌مووان ئه‌مه‌يه که به فامه‌وه قۆرئان فێر ببن؛ چونکوو قۆرئاني پيرۆز مرۆڤه‌کان به‌ره‌و خوايي بوون بانگه‌شه ده‌کات و ڕێگاي ئه‌وه‌ش فێربووني قۆرئانه . (5)
6- هۆي به‌رزبوونه‌وه‌ي به‌هه‌شتيه‌کان
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : خواي گه‌وره به ده‌ستي خۆي به‌هه‌شتي به خشتێک له زه‌ڕ و خشتێک له زيو و مه‌لاتي عتر و خاکي زه‌عفه‌ران و ڕێخي مه‌رجان درووس کرد و پله و پايه‌ي به‌هه‌شتي به بڕێ ئايه‌ته‌کاني قۆرئان دابين کرد . که‌وايه هه‌رکه‌س له دنيادا قۆرئان بخوێنێ، خواي گه‌وره به‌و ده‌فه‌رموێت : بخوێنه و به‌رز ببه‌وه ، هه‌ر که‌س له‌وانه ڕۆيشته ناو به‌هه‌شت، پله‌و پايه‌ي هيچکه‌س ئه‌وه‌نده‌ي پله و پايه‌ي ئه‌و به‌رز نيه ، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران و سددێقان . (6)
په‌راوێزه‌کان :
[1] . جامع الأحاديث الشيعه، ب 15، ل 6.
[2] . جامع احاديث الشيعه، ب 15، ل 7.
[3] . جامع أحاديث الشيعه، ب 15، ل 9.
[4] . بحار، ب 89، ل 17.
[5] . جامع احاديث الشيعه، ب 15، ل 9 «سوره‌ي ئالي عيمران، ئايه‌تي 79».
[6] . جامع احاديث الشيعه، ب 15، ل 15.
سه‌رچاوه :
ته‌سنيم ـ ئايه‌تۆڵڵا جه‌وادي ئامۆلي