مه‌سه‌له‌ي سووريا هه‌وڵدانه بۆ پچڕاندني مقاومه له هاوسێيه‌تي ئيسرائيل
تاران- ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕايانگه‌ياند که ڕاسته‌قينه‌ي مه‌سه‌له‌ي سووريا ئه‌وه‌يه که به‌ره‌ي زاڵێتيخوازان ده‌يانه‌وێت حه‌ڵقه‌ي زنجيره‌ي مقاومه له ناوچه‌که له هاوسێيه‌تي ڕژێمي داگيرکاري زايۆنيستي له ناوبه‌رن.
ئايه‌توڵڵا سه‌ييد عه‌لي خامنه‌يي ڕێگه‌چاره بۆ کۆتايي هاتني قه‌يراني سووريايان به ڕێگه گرتن له ناردني چه‌ک بۆ ناخۆي ئه‌و وڵاته زاني.
جه‌ختيشيان کرد که له هه‌ر وڵاتێک‌دا به‌رهه‌ڵستکاران له ده‌ره‌وه به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ني ته‌يار بکر‌ێن به شێوه‌ي سروشتي حکوومه‌تي وڵاته‌که ڕووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
وتيشيان که ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستکاران له سووريا واز له چه‌ک بێنن، ئيمکاني داواکاريي له ده‌وڵه‌ت و ڕێگه‌دان بۆ بيستني ڕاي به‌رهه‌ڵستکاران و هێنانه ئاراي داواکارييه‌کانيان له ئارادا ده‌بێ.
ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي، ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران، له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيان ئاماژه‌ياندا به يه‌کگرتوويي نێوان شيعه و سوننه.
به ته‌نيا جه‌خت کردنه سه‌ر يه‌کگرتوويي و لێکتێگه‌يشتن له نێوان شيعه و سوننه‌يان به ته‌واو نه‌زاني، و وتيان: هه‌ندێ له‌م ناکۆکيانه به‌هۆي وه‌هم و ناڕوونييه که ده‌بێ بيرکردنه‌وه‌ي ناڕاست، چاک بکر‌ێته‌وه.
ئاگاداري نادروستيان به هۆکارێکي ديکه‌ي ناکۆکي نێوان شيعه و سوننه زاني و جه‌ختيان له‌سه‌ر پێويستي دياري کردني وردي ئه‌و ئاکارانه و نه‌هێشتنيان کرد.
سه رچاوه:کورد پرس