بارودۆخ و پهيامبهرێتيهکان له سه‌رده‌مي ئيمام زه‌ينۆلعابێدين (ر.خ)
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له دژوارترين بارودۆخدا ئهژيا تا ئه‌و جێگايه که خۆي ئه‌يفه‌رموو : " ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆمه‌تبار بکرايي به کۆفر چاکتر له‌وه بوو تۆمه‌تبار بکرايي به شيعهگهري ." هه‌روه‌ها فه‌رمووي: له مه‌ککه و مه‌دينه 20 که‌س نيه که ئێمه‌ي خۆش بوێت ."
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له دژوارترين بارودۆخدا ئهژيا تا ئه‌و جێگايه که خۆي ئه‌يفه‌رموو : " ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆمه‌تبار بکرايي به کۆفر چاکتر له‌وه بوو تۆمه‌تبار بکرايي به شيعهگهري ."
له سه‌رده‌مي ئه‌ودا، بني ئۆمه‌ييه ئه‌وه‌نده زاڵ بوون به‌سه‌ر خه‌ڵکدا که جگه له‌وه‌ي ستهميان له خه‌ڵک ده‌کرد، ئاييني ئهوانيشيان لهئهدا . له‌م بواره‌دا ، ئه‌نه‌سي کۆڕي مالێک گۆتي : شتێک له‌وه‌ي که له سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ردا بوو ، نه‌ماوه . له‌وه‌ي که له‌و فێري بووين ، ته‌نيا نوێژ ماوه که لهويشدا بيدعهت ڕووي داوه . مهسعوودي ، ميأوونوسي به‌ناوبانگ گۆتوويهتي : "عه‌لي کۆڕي حسه‌ين پێشه‌وايي به شێوه‌ييکي نهێني و به تهقيهييکي زۆر و له سهردهمێکي دژوار‌دا گرته ئه‌ستۆ ." له بارودۆخێکي وه‌ها دژوار‌دا، ئيمام سه‌جاد (ر.خ) به دوورهبيني و تێبينييکي شياو ، شێوازێکي گرته به‌ر که تواني به‌رگري بکات له کۆژانهوهي شۆڵهي وه‌حي و نێوي ئالي به‌يت زيندوو بهێڵێ . دووري کردن له شۆڕش به هۆي ئاماده نه‌بووني بارودۆخ، ڕووکردن له کاري کلتووري له شێوازي نزادا، ڕوونکردنه‌وه له هه‌ر هه‌لێکدا و گرياني زۆر له ماتهمي باوکي به‌ڕێزي، به‌شێک له پهيامبهرێتيهکاني ئه‌و حه‌زره‌ته له ڕێگاي گه‌يشتن به ئامانجه‌کاني بوو .