گۆمان له ده‌سنوێژدا
شوێنه‌کاني گۆمان له ده‌سنوێژدا
- الف : له نێو نوێژدا :
ئه‌گه‌ر له نێو نوێژدا دوودڵ بوو که ده‌سنوێژي گرتووه يان نا ، ئه‌وه نوێژه‌که‌ي باتڵه ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و نوێژ بخوێنێ .
- ب : دواي نوێژ :
1- ئه‌گه‌ر له دواي نوێژه‌که دوودڵ بوو که ده‌سنوێژي گرتووه يان نا ، ئه‌وه نوێژه‌که‌ي درۆسته به‌ڵام ئه‌بێ بۆ نوێژه‌کاني دوايي ده‌سنوێژ بگرێت .
2- ئه‌گه‌ر دوودڵ بوو که به‌ر له نوێژ ده‌سنوێژه‌که‌ي شکاوه يان دواي نوێژ ، ئه‌وه نوێژه‌که‌ي درۆسته .
3- که‌سێ که ئه‌زانێ ده‌سنوێژي گرتووه و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه به‌سه‌ريا "بۆ نموونه مێزي کردووه" ئه‌گه‌ر نه‌زانێ کاميان زووتر بووه ئه‌گه‌ر دواي نوێژ بێت ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و چاکتريش ئه‌وه‌يه ئه‌و نوێژه‌ي خوێندوويه‌تي دووپاتي کاته‌وه .
- ج : به‌ر له نوێژ
1- که‌سێ که دوودڵه ده‌سنوێژي گرتووه يان نا ، ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت .
2- که‌سێ که دوودڵه ده‌سنوێژه‌که‌ي شکاوه يان نا ، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه دڵي خۆي دامه‌زرێنێ که ده‌سنوێژه‌که‌ي ماوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواي مێزکردن خۆي به ته‌واوي خاڵي نه‌کردبێت و دواي ده‌سنوێژ ته‌ڕييێک له‌و بێته‌ده‌ر که نه‌زانێ مێزه يان شتێکي تر ، ئه‌وه نوێژه‌که‌ي باتڵه .
که‌سێ که ئه‌زانێ ده‌سنوێژي گرتووه و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه به‌سه‌ريا "بۆ نموونه مێزي کردووه" ئه‌گه‌ر نه‌زانێ کاميان زووتر بووه ئه‌گه‌ر دواي نوێژ بێت ئه‌بێ ده‌سنوێژ بگرێت و چاکتريش ئه‌وه‌يه ئه‌و نوێژه‌ي خوێندوويه‌تي دووپاتي کاته‌وه .
- د: ئه‌گه‌ر که‌سێ بزانێ که ده‌سنوێژي گرتووه و بێ ده‌سنوێژيش هاتووه به‌سه‌ريا به‌ڵام نه‌زانێ کاميان زووتر بووه :
1- ئه‌گه‌ر به‌ر له نوێژ بێت ، ده‌سنوێژ بگرێت .
2- ئه‌گه‌ر له نيوان نوێژدا بێت ، ئه‌بێ نوێژه‌که‌ي ببڕێت و ده‌سنوێژ بگرێت .
3- ئه‌گه‌ر له دواي نوێژه‌که بێ ، ئه‌وه حۆکمه‌که‌مان گۆت .
سه‌رچاوه :
توزيحۆلمسايلي مه‌راجێع