ڕامياريه خه‌باتيه‌کاني ئيمام سه‌جاد(ر.خ)
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ئه‌و بارودۆخه زۆر دژواره به‌م شێوه دێنێته به‌رچاو : "زۆرجار دۆژمن شمشێري دژمنايه‌تي خۆي دژ به من کيشاوه ، ده‌مي تێخه‌که‌ي بۆ لێداني من تێژ کردووه و سه‌رنێزه‌که‌ي بۆ کۆشتني من ساوداوه ، ژاري ڕه‌نجێني ڕشتوه‌ته نێو جام و کردووميه‌تي ئاماژي تيره‌کاني خۆي و چاودێري من بووه و پێ‌داگر و سوور بووه که ئازارێک به من بگه‌يينێت و ژاري خۆي به من بنۆشێت ." (1) هه‌بووني کێشه‌ي گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگاي خه‌باتي حه‌ق خوازانه‌ي ئه‌و حه‌زره‌ته حه‌تا له شێوازه‌کاني خه‌بات، له‌و پرسه گرنگانه بوون که ده‌بوا به شێوه‌ييکي شياو راوێژي بۆ بکرێت .
له ڕوانينێکدا ئاتوانين ڕامياريه خه‌باتيه‌کاني ئيمام سه‌جاد(ر.خ) له سێ بنه‌ماي گرنگدا پۆخته بکه‌ين :
1- بنه‌ماي يه‌که‌م : زيندووهێشتنه‌وه‌ي ياد و بيره‌وه‌ري عاشورا ( باسي ڕووداوي عاشورا – چێنيني تۆمي ڕق و قين له دڵي خه‌ڵکدا نيسبه‌ت به بني ئۆمه‌ييه - ناساندني ڕێبازي ئالي به‌يت)
2- بنه‌ماي دوه‌م : سه‌ر و سامان‌دان به ڕێکخراوه نهێنيه‌کاني دژ به ده‌سه‌ڵات (پشتگري له شۆڕشه‌کاني توابين،مۆختارو خه‌ڵکي مه‌دينه )
هه‌بووني کێشه‌ي گه‌وره له‌سه‌ر ڕێگاي خه‌باتي حه‌ق خوازانه‌ي ئه‌و حه‌زره‌ته حه‌تا له شێوازه‌کاني خه‌بات، له‌و پرسه گرنگانه بوون که ده‌بوا به شێوه‌ييکي شياو راوێژي بۆ بکرێت .
3- بنه‌ماي سێيه‌م : تێکۆشاني به‌ربڵاوي کلتووري ( شێوازي ئامۆژگاري و ڕێنمايي خه‌ڵک، ڕوونکردني زانسته خواييه‌کان له شێوه‌ي نزادا، فێرکاري و پيشانداني شێوه‌ي مۆناجات له‌گه‌ڵ خوا کو گرنگتريني ئه‌وانه مۆناجاتي خه‌مسه عه‌شه‌ره که له راستيدا به‌رهه‌مێکي ته‌واوي عيرفاني ئيسلاميه ، خستنه‌ڕووي ناميلکه‌ي ماف که ئه‌م به‌رهه‌مه پيشانده‌ري ڕوانگه‌ي ته‌واو ، ورد و ڕاستبيني ئيمام له بواره جياجياکاني ژيانه و ئه‌م ڕاستيه‌مان بۆ ده‌رئه‌خات که ئه‌و له بيري چاک‌سازي تاک و کۆمه‌ڵ بووه له بواري بير، کلتوور ، ئابووري ، کۆمڵايه‌تي و ڕامياريدا به‌م هۆيه ئه‌و ناميلکه‌يه نوسيوه .(2)
1- شه‌هيدي، دۆكتۆر سه‌يد جه‌عفه‌ر: زندگاني علي‌بن الحسين(ع)، ناوه‌ندي بڵاوکردنه‌وه‌ي کلتووري ئيسلامي، 1374.
2- قائمي، عه‌لي: پيشواي ساجدان امام علي‌بن الحسين(ع)، قۆم، بڵاوکردنه‌وه‌ي ئه‌ميري، 1376