• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 152
  • سێ شەممه 30/8/1391
  • رۆژژمێر :

به‌رپرساني عێراقي خوازياري په‌ره‌پێداني هاوکارين له‌گه‌ڵ ئێران 

 جێگري پارێزگاري ئيلام له‌ خواستي به‌رپرساني عێراقي بۆ په‌ره‌پێداني هاوکاري ئابووري و فه‌رهه‌نگي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵيدا.

 حشمه‌توڵڵا عه‌سکه‌ري له‌ کۆتايي دانيشتني به‌رپرساني پارێزگاي ئيلام و به‌رپرساني پارێزگاي "واست"ي عێراق ته‌وه‌ره‌کاني ئه‌م دانيشتنه‌ي به‌ په‌ره‌پێداني ئاڵوگۆڕي بازرگاني نێوان ئێران و عێراق و ئاسانکاري له‌ هاتوچووي زياره‌تکاران بۆ شوێنه‌ ئايينييه‌کاني هه‌ردوولا ڕاگه‌ياند.

جێگري پارێزگاري ئيلام له‌ خواستي به‌رپرساني عێراقي بۆ په‌ره‌پێداني هاوکاري ئابووري و فه‌رهه‌نگي له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵيدا.

کۆبوونه‌وه‌ي به‌رپرساني پارێزگاي ئيلام و پارێزگاي واستي عێراق ئێواره‌ي ڕۆژي شه‌ممه‌ 17ي نۆڤيمبێر/ 27ي گه‌ڵاڕێزان، له‌ شاري ميهران نێزيک سنووري عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ وته‌ي جێگري به‌رنامه‌داريي پارێزگاي ئيلام باسي ئاسانکاري له‌ هاتوچووي لۆرييه‌ بارهه‌ڵگره‌کان له‌سه‌ر سنووري نێوان عێراق و ئێران و موسافير و زياره‌تکاراني هه‌ردوولا له‌ سنووره‌کاني ميهران و زه‌ڕباتييه‌ له‌ وتووێژه‌کاندا خراوه‌ته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

سه‌بيح ليفته‌ وتيشي: به‌رپرساني عێراقي پێگه‌يه‌کي تايبه‌تي بۆ پێوه‌ندييه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نێن و له‌م بواره‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵ و تواناکاني خۆيان بۆ هاوکاري هه‌مه‌لايه‌نه‌ ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ.

خاڵي سنووري ميهران به‌ دوو که‌رتي موسافري و بازرگاني به‌ خاڵێکي گرينگي هه‌نارده‌کان بۆ عێراق و هاتوچووي موسافير و زياره‌تکاران دێته‌ ئه‌ژمار و له‌ سه‌ره‌تاي ئه‌مساڵه‌وه‌ زياتر له‌ 500 ميليۆن دۆلار کاڵاي ئێراني له‌ ڕێگاي خاڵي سنووري ميهرانه‌وه‌ هه‌نارده‌ي عێراق کراوه‌.

سه رچاوه :کورد پرس