زه‌ينه‌ب (س.خ) و خۆڕاگري
زۆربه‌ي خه‌ڵک له دوو حاڵه‌تدا ، ده‌رفه‌تي به نرخيان له‌ده‌س داوه ؛ يه‌کێک له ورووژينگهري شادي هێنه‌ري زياده له ئه‌ندازه و ئهويتريان له کاتي خه‌م و کۆسپي زۆر قۆرسدا . خۆڕاگري چاکترين هۆيه بۆ گه‌يشتن به نێوانهيي ده‌رووني و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان له‌م دوو حاڵه‌تدا به‌ڵام زه‌ينه‌ب (س.خ) به چاکترين شێوه که‌ڵکي وه‌رگرت له ده‌رفه‌ته‌کان .
حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) دڕ ڕوانگه‌ي بۆ که‌ربه‌لا هه‌يه . له ڕوانگهييکدا که‌ربه‌لا زه‌رياي خوێن و کۆسپه : ئايا ئه‌زانن چ جگهرێکتان له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) تيکه و پاره کرد و چ خوێنێکتان له‌و ڕشت ؟ (1)
له‌م ڕوانگهيهدا دڵي زه‌ينه‌ب به تۆندي شهپۆلاويه . لێره‌دا پێويستي به خۆڕاگريه چونکوو ئه‌و ته‌نيا پهيامنێري دياري سارۆڵڵايه . ئه‌و خۆڕاگري ده‌کات و دوواي ئه‌وه جوانترين وتار دطيه سه‌ر زاري ، چاکترين بێده‌نگي ئه‌کاته کرده‌وه‌ي خۆي ، چاکترين ڕوانين ، چاکترين گريان ، چاکترين هاوار و چاکترين تازيه‌تباري ئه‌کاته پيشه .
زۆربه‌ي خه‌ڵک له دوو حاڵه‌تدا ، ده‌رفه‌تي به نرخيان له‌ده‌س داوه ؛ يه‌کێک له ورووژينگهري شادي هێنه‌ري زياده له ئه‌ندازه و ئهويتريان له کاتي خه‌م و کۆسپي زۆر قۆرسدا .
ئه‌مه ده‌رسي خۆڕاگري زهينهبه (س.خ) . نه ئه‌وه‌ي که له بيري سۆزي خۆماندا ، ئافره‌تێکي قژ سپي له زهينهبي (س.خ) خۆڕاگر درۆست بکه‌ين که له گۆشهييکي ميژوودا کزي کردووه ، برا و خۆشک ... ئه‌گرێن . خۆڕاگري زه‌ينه‌ب (س.خ) شۆڕشێک له‌سه‌ر بنه‌ماي ژيانێکي ماقڵه که هه‌موو کات له قهيرانترين بار و دۆخدا ، چاکترين لايه‌ني بۆ ميژوو و زه‌مانه درووس کردووه و ده‌رسي داوه به جيهانێک .
نهێني ئه‌م خۆڕاگريه ڕوانينێکي تري زهينهبه بۆ که‌ربه‌لا . خاتونێ که کاتێک وتار ده‌خوێنێ به‌سه‌ر عۆمهري سه‌عددا کاره‌ساته‌که گه‌وره‌تر له فام و ئه‌قڵي ئه‌و ده‌زانێ . ئه‌و که‌سه‌ي که کاتێک ماته‌م باري ئه‌کات ، ئهسپهکانيش تواناي بيستني ناڵهي ئه‌ويان نيه ...(2)
کاتێ که ته‌نيا خۆي و خوا و کۆژراوي نۆقم له خوێني ، ده‌ستي خۆي ئه‌خاته ژێر ئه‌و ته‌رمه تيکه تيکه کراوه و به ته‌واوي بووني خۆي نۆقمي ئه‌وين و خواناسي ده‌بێت و داوا له خوا ئه‌کا : «ربنا تقبل منا هذا القربان»(3) .
حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) قۆتابي زيره‌کي قۆتابخانه‌ي ئيمام عه‌لي (ر.خ) بوو ، که له ئهلفي ئهلف و بێي ئه‌و قۆتابخانه يه‌کتاپه‌ره‌ستي فێر ببوو . ئه‌و زۆر جار له باوکي بيستبوو و له کرده‌وه‌ي ئه‌و خوێندبووي و حه‌تا له بيري ئه‌و گۆماني کردبوو که :ئه‌گه‌ر خوا له گياني که‌سێکدا گه‌وره بوو ؛ جگه له‌و هه‌ر چي هه‌يه له هه‌ستي ئه‌ودا بچووکه . (4) و خوا له گێاني زهينهبدا (س.خ) زۆر گه‌وره‌يه . به‌رنبه‌ر به خوايه که به‌ڵگه‌ي ئه‌و که‌مه . چاوي خوابيني زهينهبه (س.خ) که له لاي خوا هيچ گهورهييک نابينێ ئه‌و بروا و ئيمانهيه که زه‌ينه‌ب (س.خ) بانگه‌شه ئه‌کات بۆ ئه‌و خۆڕاگريه و خۆڕاگري ئه‌و هه‌ر ئه‌و زانستي ئه‌وه ، نه وه‌کوو که‌سێک که له ڕووي نه‌زاني و نائاگاييهوه له قووڵايي کۆسپێکدا ، خۆڕاگري ده‌کات .
په‌راوێزه‌کان :
1. شهيخ مۆفيد، كتاب الامالي، ل 323
2. حتي رأينا دموع الخيل ينحدر علي حوافرها؛ مقتل خوارزمي، ب 2، ل 39
3. سه‌ي ره‌زا سه‌در، پيشواي شهيدان، ل 225
4. فهيزۆلئيسلام، نهجالبلاغه، وتاري 185 (وتاري مۆتقهن)
سه‌رچاوه :
نامه‌ي جامێعهي حه‌وزه ـ ژماره‌ي هه‌شته‌م ـ ل 49 ـ فهريبا عهلاسوهند