سه‌رچاوه‌ي خۆڕاگري حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ)
" خۆڕاگري" پێويستي به پاڵپشتێکي زانستي هه‌يه؛ واته مرۆڤ ده‌بێ ڕاستي ئيشه‌کان بناسێت بۆ ئه‌وه‌ي بتوانێ خۆڕاگر بێ ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێ له دواي ئه‌وه‌ي که بۆي ڕووئه‌دات، چ ڕاستێي و حێکمه‌تێک نهێنه ، ئه‌وکاته به‌رانبه‌ر به کێشه‌کان ڕاده‌وه‌ستێت که ئه‌مه‌ش له حه‌زره‌تي زه‌ينه‌بدا (س.خ) ده‌رکه‌وت .
ئه‌گه‌رچي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) له ڕووداوي که‌ربه‌لادا زۆر بێ تاقه‌تي ئه‌کرد، به‌ڵام ئيمام حسه‌ين (ر.خ) لاي خوا نزاي کرد که خۆڕاگري و ئۆقره بدات به دڵي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ)، به‌م شێوه بوو که ئه‌و ئۆقره‌ي گرت و به‌رانبه‌ر به ته‌واوي سه‌ختي و کۆسپه‌کاني که‌ربه‌لا خۆڕاگري کرد و تواني په‌يامي که‌ربه‌لا به گوێي ئه‌و که‌سانه‌ي که خافڵ بوون و له‌به‌ر ترس ناهاتبوونه فرياي گه‌وره‌ي شه‌هيدان (ر.خ) ، بگه‌ينێت .
ئه‌و خۆڕاگري و ڕه‌زامه‌ندي له باوک و براکه‌ي فێر ببوو ، خۆڕاگري باوکي به‌رانبه‌ر به له ده‌سداني حه‌زره‌تي زه‌هرا (س.خ) و خۆڕاگري براکه‌ي به‌رانبه‌ر به سه‌ختي و کێشه‌ي که‌ربه‌لا ، هه‌ر به‌و جۆره‌ي که ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ده‌فه‌رموێت : «إلهِي صَبْراً بِقَضَائِكَ، تَسْليماً لِأمْرِكَ؛ "خوايا من به‌رانبه‌ر به قه‌زاي تۆ خۆڕاگرم و به‌رانبه‌ر به فه‌رماني تۆ ته‌سليمم " حه‌زره‌تي زه‌ينه‌بيش (س.خ) هه‌ر به‌و شێوه به‌رانبه‌ر به فه‌رماني خوا به ته‌واوي خۆڕاگر بوو .
کاتێک حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) ته‌رمي خوێناوي براکه‌ي چاو پێکه‌وت ، لاي خوا نزاي کرد : «أللّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنَّا هَذا الْقُرْبان؛ خوايا ئه‌م قۆربانيمانه لێي وه‌ربگره " و به‌م گۆته نيشانيدا که ڕه‌زامه‌ندي و ته‌سليم به‌رانبه‌ر به فه‌رماني خوا له دڵ و ده‌رونيدا شه‌پۆل ئه‌وه‌شێنێت .
يه‌کێک تر له وته‌کاني حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) که خۆڕاگري به‌رزي ئه‌وي نيشانيدا ، ئه‌مه‌يه : «ألْحَمْدُ للهِ الَّذي أكْرَمَنَا بِالشَّهَادَةِ؛ سپاس بۆ ئه‌و خوايه‌ي که ڕێزي لێنانين به شه‌هيد بوون " حه‌تا حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) کاتێک له که‌ربه‌لا منداڵه‌کاني خۆي له ده‌سدا ، له چادره‌که‌ي نه‌هاته ده‌ر و ئه‌مه نيشان ئه‌دات که ده‌رووني ئه‌و خاتوونه گه‌وره چه‌نده به‌رز بووه .
دواي ڕووداوي که‌ربه‌لا ، کاتێک يه‌زيد گۆتي به حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) ديت خوا چێ پێي کردن و له که‌ربه‌لا چيتان به‌سه‌ردا هات ؟ له وڵاميدا گۆتي : «مَا رَأيْتُ إلَّا جَمِيلاَ؛ من جگه له جواني شتێکم نه‌دي " ئه‌م گۆته نيشانيدا که خاتوونه گه‌وره چه‌نده ته‌سليمي فه‌رماني خوايه و هيچکات له ده‌رگانه‌ي خوا شکاتي نه‌کرد .
گۆتاري حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) له کووفه که هيچ پياوێک زاتي کردني ئه‌و قسانيه نه‌بوو ، له ڕاسيدا بۆ هه‌موان جێگه‌ي سه‌رسوڕماوي بوو ، ئه‌گه‌ر گۆتاري حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) له کووفه نه‌ده‌بوو ، بێ گۆمان حه‌زره‌تي گه‌وره‌ي شه‌هيدان (ر.خ) نه‌يده‌تواني په‌يامي خۆي به گوێي جيهان بگه‌ينێت .
" خۆڕاگري" پێويستي به پاڵپشتێکي زانستي هه‌يه؛ واته مرۆڤ ده‌بێ ڕاستي ئيشه‌کان بناسێت بۆ ئه‌وه‌ي بتوانێ خۆڕاگر بێ ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێ له دواي ئه‌وه‌ي که بۆي ڕووئه‌دات، چ ڕاستێي و حێکمه‌تێک نهێنه ، ئه‌وکاته به‌رانبه‌ر به کێشه‌کان ڕاده‌وه‌ستێت و خۆڕاگري ئه‌کات .
خاڵێکي تر بۆ سه‌رمه‌شق گرتن له خۆڕاگري حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) سه‌رنجدان به جێگاي خۆڕاگران له قۆرئاني پيرۆزدايه ، له‌وێدا که خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت : «إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ؛ خۆڕاگران پاداشتي بێ حسێبي خۆيان به ته‌واوي وه‌رده‌گرن ." (سوره‌ي پيرۆزي زۆمه‌ر، ئايه‌تي 10)
سه‌رچاوه :
ماڵپه‌ڕي ئيکنا ، «ئه‌حمه‌د ترجۆمان»، خوێندکاري دۆكتراي زانکۆي ئيسلامي به‌يروت