بۆچي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) خه‌باتي ڕامياري نه‌کرد ؟
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) دوواي شه‌هيدبووني باوکي ، له سه‌رده‌مي ديلي و بار و دۆخي خنکاندندا ، بوو به پێشه‌وا . ئه‌و بار و دۆخه سه‌خته تا کۆتايي پێشه‌وايي ئه‌و درێژه‌ي بوو . مه‌سعوودي نووسيويه‌تي : «قام ابومحمد علىبن الحسين (ع) بالامر مستخفيا على تقيه شديده فى زمان صعب . واته ئيمام سه‌جاد (ر.خ) به شێوه‌ي نهێني و به ته‌قيه‌ي تۆند و له سه‌رده‌مێکي دژوار‌دا بوو به پێشه‌وا .
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ،ئايا ئيمام ئه‌يتواني خه‌باتي ڕامياري و تێکۆشاني به‌ربڵاوي کلتووري و کۆمه‌ڵايه‌تي بکات ؟ وادياره وڵام نا بێت ، به دوو به‌ڵگه :
1- بار و دۆخي خنکاندن و کۆنترۆڵي تۆند که ده‌سه‌ڵات دواي سه‌هيدکردني ئيمام حسه‌ين (ر.خ) به دييان هێنابوو ، ئه‌و خنکاندنه بووه هۆي ئه‌وه که خه‌باتي ڕامياري و چه‌کداري ئاکامێکي نه‌بي جگه له فێڕۆداني کات .
2- بار و دۆخي ناسالمي کلتووري ئه‌و سه‌رده‌مه : به هۆي تێکۆشاني ناسالمي ده‌سه‌ڵاتي ئه‌و کاته و هانده‌ره جۆراوجۆره‌کاني ئه‌و کاته خه‌ک به‌ره‌و لاي بێ به‌ند و باري بران و له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا نه‌ئه‌کرا کاري بنه‌مايي بکرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که گۆڕانکارييکي مه‌عنه‌وي له‌واندا به دي بێت . له‌و بار و دۆخه‌دا ، ته‌واوي هه‌وڵي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ئه‌وه بوو که به‌رگري بکات له کۆژانه‌وه‌ي شۆڵه‌ي بڕوا که ئه‌وه‌ش جگه له ڕيگاي نزا و سکاڵاي کاتي که به باشي ئه‌نجامي دا ، نه‌ئه‌کرا .
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) دوواي شه‌هيدبووني باوکي ، له سه‌رده‌مي ديلي و بار و دۆخي خنکاندندا ، بوو به پێشه‌وا . ئه‌و بار و دۆخه سه‌خته تا کۆتايي پێشه‌وايي ئه‌و درێژه‌ي بوو . مه‌سعوودي نووسيويه‌تي : «قام ابومحمد علىبن الحسين (ع) بالامر مستخفيا على تقيه شديده فى زمان صعب .
له‌و بار و دۆخه‌دا ئيمام سه‌جاد (ر.خ) بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ي زانسته ئيسلاميه‌کان و سه‌رپێ هێشتني داري ئيسلام و زيندوو هێشتني چراي ئيسلام ، له چه‌کي نزا که‌ڵکي گرت و تۆمي مه‌عنه‌ي و ىڕواي پاشي ته له کاتي شياودا بێته سه‌مه‌ر .
يه‌کێک له نووسه‌ره‌کاني سه‌رده‌م له باره‌ي سه‌حيفه‌ي سه‌جاديه‌وه نووسيويه‌تي : " سه‌حيفه‌ي سه‌جاديه بنه‌ماي بيري شۆڕشي پێک هێنا و گه‌لي ئيسلاميش پێويستي به پشتوانه‌ييکي ته‌واو و شۆڕشي بوو .
پێداويستي ئۆمه‌ت له‌و کاته‌دا ،گۆته يان شێعرێکي هانده‌ري ڕق و قين و سۆزێکي کاتي نه‌بوو ، به‌ڵکوو ڕوانگه‌ييکي ته‌واو و شۆڕشي بوو . ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) ئه‌م ڕوانگه‌ي ته‌نيا له سه‌حيفه‌ي سه‌جاديه که کۆرته‌ي بنه‌ما په‌روه‌رده‌ييه‌کاني ئيمام (ر.خ) بوو ، ڕوون نه‌کردووه ، به‌ڵکو ئيمام (ر.خ) خۆي زه‌بووري بێژه‌ر بوو ."
سه‌رچاوه : مانگنامه‌ي که‌وسه‌ر – ژماره 34