عاشورا و حه‌ماسه‌ي ئيمام سه‌جاد (ر.خ)
ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ع) که ئه‌و کاته نه‌خۆش و ديل بوو...کاتێک ڕۆيشته سه‌ر مينبه‌ر، چ هه‌راييکي درووس ئه‌کرد! يازيد ده‌ست و پاي خۆي ون کرد . گۆتي : ئێستا خه‌ڵک درژێنه سه‌رم و ئه‌مکۆژن . ده‌ستي برده فێڵێک ، نيوه‌ڕۆ بوو ، له ناکاو گۆتي به بانگوێژه‌که: بانگ بێژه ! کاتي نوێژ دێر بووه .ده‌نگي بانگ به‌رز بوو . زه‌ينۆلعابێدين بێده‌نگ بوو . کاتێک گه‌يشته شايه‌تيدان به پێغه‌مبه‌رايه‌تي پێغه‌مبه‌ر (د.ج) ، زه‌ينۆلعابێدين هاواري کرد : بانگوێژ! بێده‌نگ به . ڕوي کرده يه‌زيد و فه‌رمووي : يه‌زيد! ئه‌وه‌ي که لێره‌دا ناوي ده‌به‌ن و شايه‌تي ئه‌ده‌ن به پێغه‌مبه‌رايه‌تي ئه‌و کييه ؟ ئه‌ي خه‌ڵکينه ! ئێمه که ديلتان کردوين چ که‌سانێکين ؟ باوکي من که کۆشتتان کێ بوو ؟ تا ئه‌و کاته‌ي خه‌ڵک خاس ئاگايان لێي نه‌بوو که چيان کردووه .
ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ع) که ئه‌و کاته نه‌خۆش و ديل بوو...کاتێک ڕۆيشته سه‌ر مينبه‌ر، چ هه‌راييکي درووس ئه‌کرد! يازيد ده‌ست و پاي خۆي ون کرد .
ئه‌و کاته ئێوه ئه‌بيسن که دووايي يه‌زيد ئالي به‌يتي پێغه‌مبه‌ر (د.ج) له‌و وێرانه‌دا ده‌ردێنێت و ده‌ستووريدا که به ڕيزه‌وه بيانبه‌ن ...دووايي له‌عنه‌تي ده‌کرد له کۆري زياد و ئه‌يگۆت : هه‌مووي تاواني ئه‌و بوو . بۆچ؟ ئايا يه‌زيد ڕه‌هێشته ببوو؟ نه! بۆ ئه‌وه بوو که زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) و زه‌ينه‌ب (س.خ) بار و دۆخيان گۆڕا بوو .(1)
عه‌لي کۆڕي حسه‌ينيان (ر.خ) هێنا بۆ لاي ئيبني زياد . چه‌شني فێرعه‌ون بانگي لێکرد : "من انت ؛ تۆ کێي ؟"
فه‌رمووي : "انا علي ابن الحسين "من عه‌لي کۆڕي حسه‌ينم ." گۆتي مه‌گه‌ر خوا عه‌لي کۆڕي حسه‌يني نه‌کۆشت؟ (ئێستا ئه‌يانه‌ويست هه‌موو شتێک پاڵ بده‌نه لاي خوا بۆ ئه‌وه‌ي ڕاستي خۆيان پيشان بده‌ن!) فه‌رمووي : من براييکي ترم بوو ، ناوي ئه‌ويس عه‌لي بوو خه‌ڵک له که‌ربه‌لا کۆشتيان، گۆتي : خوا کۆشتي . فه‌رمووي : به‌ڵێ ئه‌ڵبه‌ت که گياني هه‌موو که‌س خوا ئه‌يگرێ ، به‌ڵام خه‌ڵک له که‌ربه‌لا کۆشتيان، . دواي ئه‌وه ئيبني زياد گۆتي : عه‌لي و عه‌لي يانێ چي ؟! باوکت هه‌موو منداڵه‌کاني ناو ناوه عه‌لي ؟! فه‌رمووي : باوکي من باوکي خۆي خۆش ئه‌ويست ئه‌وه تۆي که ئه‌بێ له باوکت زياد سرشۆڕ بي ...
ئه‌مه، يه‌کێک له تايبه‌تمنديه‌کاني ئالي به‌يته که به متێقي "جه‌بر" - که له‌م جيهانه‌دا جه‌بره و له‌و کاته‌شدا ، داده؛ واته مرۆڤ هيچ ئيراده‌ييکي بۆ گۆڕانکاري نيه و ئه‌وه‌ي که هه‌يه ، هه‌ر ئه‌ه‌وه‌يه که ئه‌بێ ببێت و ئه‌وه‌ي نيه نابێ ببێت و که‌واته مرۆڤ هيچ ڕۆڵێکي نيه - خه‌باتيان کرد . (2)
ئيمام سه‌جاد (ر.خ) و گرين بۆ ئيمام حسه‌ين(ر.خ)
ئه‌و گرينه‌ي که ئه‌يکرد و بيره‌وه‌ري ئه‌کرد که ئه‌وه بۆچيه ؟ ... ده‌يه‌ويست ئه‌و ڕووداوه زيندوو بێت و خه‌ڵک له‌بيريان نه‌چێت که ئيمام حسه‌ين(ر.خ) بۆچ شۆڕشي کرد و چ که‌سانێک ئه‌ويان کۆشت . له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئيمام زۆر ده‌گريا ؛ ڕۆژێک يه‌کێک له خزمه‌تگۆزاراني گۆتيان : ئاغه ! کاتي ئه‌وه نه‌هاتووه که ده‌س بکێشن له گرين ؟
فه‌رمووي : چي ئێژي ؟! ياقوب ته‌نيا يۆسفێکي بوو؛ من هه‌ژده يۆسفم بوو که يه‌که يه‌که که‌وتنه زه‌وي . (3)
________________________
پی نوسه کان
1- مجموعه آثار، ب 17، ل .313
2- هه‌مان، ل .425
3- هه‌مان ، ب 18، ل .34