نه‌خۆشي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) به‌رژه‌وه‌ندي خۆدايي
به‌داخه‌وه زۆرێک له خه‌ڵکي نائاگا له ئيمامي چوواره‌م به نێوي ئيمامي نه‌خۆش ياد ئه‌که‌ن و به‌م شێوه له ميشکياندا که‌سێکي ڕه‌نگ زه‌رد و ناته‌وان و له‌کارکه‌وتوو و خه‌مۆکي دێته به‌رچاو له حاڵێکدا ڕاستي شتێکي تره . چونکوو ئيمام سه‌جاد (ر.خ) ته‌نيا له ماوه‌ييکي کۆتا له که‌ربه‌لا نه‌خۆش بووه و دواي ئه‌وه چاک بووه‌ته‌وه و له نزيکه‌ي 35 ساڵدا وه‌کوو پێشه‌واکاني تر ساغ و ته‌ندرۆست بووه .
بێ گۆمان نه‌خۆشي کاتي ئه به‌ڕێزه له‌و ڕووداوه‌دا سه‌رنج و به‌زه‌يي خوا بووه بۆ ئه‌وه‌ي به‌م شێوه له ئه‌رکي جيهاد بيانوي هه‌بێت و له شه‌هيدبوون به ده‌ستي يه‌زيديه‌کان بپارێزرێت و ڕشته‌ي پێشه‌وايي درێژه‌ي بێت . ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بواييه ئه‌بواييه له‌و جيهاده‌دا به‌شداري بکرداييت و ئه‌و کاته وه‌کوو منداڵه‌کاني تر و هه‌ڤاڵه‌کاني باوکي شه‌هيد ئه‌کرا و نووري ڕێنمايي ده‌کۆژاوه .
به‌داخه‌وه زۆرێک له خه‌ڵکي نائاگا له ئيمامي چوواره‌م به نێوي ئيمامي نه‌خۆش ياد ئه‌که‌ن و به‌م شێوه له ميشکياندا که‌سێکي ڕه‌نگ زه‌رد و ناته‌وان و له‌کارکه‌وتوو و خه‌مۆکي دێته به‌رچاو له حاڵێکدا ڕاستي شتێکي تره
که‌وايه نه‌خۆشي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له جه‌ره‌ياني نه‌مري که‌ربه‌لا ، ته‌نيا بۆ مه‌سڵه‌حه‌تێک بوو له لايه‌ن خواي زانا و حه‌کيمه‌وه بۆ پاراستني ژياني ئه‌و حه‌زره‌ته نه شتيکي تر . که‌واته هيچکات نابێ تووشي ئه‌و هه‌ڵه بين که ناخۆشي ئه‌و ، نيشانه‌ي ناته‌واني ئه‌و به‌رانبه‌ر به له‌شکري يه‌زيد بزانين ، بۆ ئه‌وه‌ي که ئه‌و بيره هه‌ڵه‌يه بۆ هه‌تا هه‌تا له ميشکه‌کان پاک بێته‌وه ، شياوه که ته‌واشاي گۆتاره ئاگريه‌کاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) له کووفه و شام بکه‌ين ، که ئه‌و حه‌زره‌ته چۆن له گۆتاره هه‌تا هه‌تاييه‌کانيدا ، تيرێکي داوه له سه‌ر دڵي چڵکني دۆژمناني خوا و مشتێکي ئاسنيني کۆتاوه نێو ده‌مياندا .
سه‌رچاوه :
سيره پيشوايان، ل235؛ ئيمام سه‌جاد (ر.خ)سه‌رمه‌شقي ژيان، ل 26ٰ.