• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2395
  • دوو شەممه 29/8/1391
  • رۆژژمێر :

مۆسيقاي هەورامان

گەر بە چاوێکي ورد ببينە بڕوانين بۆ لە دايکبووني گۆراني و سياوچمانەي ھەورامي ئەوا ئەگەڕێينەوە بۆ مێژووي ھەورامييەکان کە ڕەنگە وەک مێژووي گەلي کورد گۆڕانکاري و ئاڵو گۆڕي زۆري بەسەردا ھاتبێ، خاوەن ڕايان پێيان وايە ئاواز و گۆراني لە گڤەي باو باران و خوڕەي کاني و قرمە و ھاژەي چەم و ڕووبار و نەعرە و لوورەي بوونەوەرانەوە سەرچاوەي گرتووە. بە ھۆي ئەو تايبەتمەندييانەوە وە ھەروەھا بەھۆي چيا و ئەشکەوت و چەم و دۆڵي عەجايب و و مۆسيقاي سروشتەوە مرۆڤي ھەورامي لە کاردانەوە و پاشان لاسايي کردنەوەي ئەو دەنگانەدا گونجانيکي لە نێوان داھێناني خۆي و دياردە سروشتييەکاندا دروست کردووە ئەم حاڵەتە وردە وردە لە خۆشي و ناخۆشييەکانيدا ڕەنگي داوەتەوە بۆيە دەتوانين بڵێين گۆراني و مرۆڤ لەگەڵ يەک خولقاون، لەم پەيوەندييەدا بەڵگە مێژوويەکان ئەمانبەن بۆ دەوراني پێش ئيسلام و بگرە ساسانيەکان، وەک لە لاپەرەکاني مێژوودا تۆمار کراوە کوردەکان بە دواي گرتني نەينەوا لە خۆشيدا ئاھەنگي ساز ئەکەن و بەريتمێکي خۆش و بە ئاوازێکي سەيرەوە دەستي يەک دەگرن و سەما دەکەن بەمەش بۆ يەکەمين جار ھەڵپەرکي و جۆرە گۆرانييەک کە دەکرێ بە بناغەي گۆراني کوردي دابنرێت دێتە ئاراوە، لە بواري گۆراني ھەورامييەوە يان ئەو گۆرانيانەي کە لە گەروودا ئەوترێ واتە (vocal musical).

گەر بە چاوێکي ورد ببينە بڕوانين بۆ لە دايکبووني گۆراني و سياوچمانەي ھەورامي ئەوا ئەگەڕێينەوە بۆ مێژووي ھەورامييەکان کە ڕەنگە وەک مێژووي گەلي کورد گۆڕانکاري و ئاڵو گۆڕي زۆري بەسەردا ھاتبێ، خاوەن ڕايان پێيان وايە ئاواز و گۆراني لە گڤەي باو باران و خوڕەي کاني و قرمە و ھاژەي چەم و ڕووبار و نەعرە و لوورەي بوونەوەرانەوە سەرچاوەي گرتووە.

گۆراني زۆر کۆنتر و لە پێشترە لە ئامێرەکاني مۆسيقا، وە لە دەستپێکي ژياني مرۆڤايەتي سەريھەڵداوە، مرۆڤ ھەر لە منداڵييەوە و لە سەرەتاي زمان پژانيەوە واتە کاتي ئەکەوێتە گڕو گاڵ ئيتر وردە وردە ئاوازي پچڕ پچڕ بۆ خۆي ئەڵێت يان لاسايي ئەو دەنگانە ئەکاتەوە کە گوێي لێيان ئەبێت، بۆيە دەستنيشانکردني ساڵێکي دياري کراو يان سەردەمێک بۆ مێژووي گۆراني ھەورامي زۆر سەخت و دژوارە، ئەگەر بيروڕاي خاوەن قەلەمەکان بێنينە گۆڕێ ڕەنگە باسەکە دەرفەتێکي زۆرتري بوێت. بەڵام بۆ نموونە کاک دکتۆر موحەمەدي موکري دەڵێت: وشەي گۆراني دراوەتە پاڵ گۆران کە خێڵێکي گەورەي نێوان سنە و کرمانشانە ئەم خێڵە پەيڕەوي ئاييني ئەھلي حەق ئەکەن ھەروەھا تۆفيق وەھبي ئەڵێ گۆراني لە عەشيرەتي گۆرانەوە ھاتووە، ميجێرسۆنيش ئەڵێ گۆران خاوەني شيعر و گۆرانين و کوردەکان گۆراني لە گۆرانەوە فێربوون، خۆ ئەگەر ئەم بيرو بۆچوونانە ڕاست بن ھەورامييەکان و گۆرانەکان لە يەک ناوچەدا دەژين و تەنانەت تێکەڵي يەکن وەک گوندي شێخان لە ھەوراماني ئێران و ھاوار لە ھەوراماني عێراق زيارەتگاي گۆرانەکانە و سوڵتان ئيسحاقيش لە شێخان نێژراوە، سەڕەڕاي ئەوەش گۆران گۆرانيەکانيان لە سروودي يارسايان يا سەرئەنجام وەرگرتووە ئەوا ئێستاش سياوچەمانە چ لە ڕووي زاراوە و شيعرەکانيەوە چ لە شێوەي وتندا بناغە و سەرچاوەي مۆسيقاي گۆرانە و گەلێک لە يەکتر نزيکن.

سرچاوه:ویکی پدیا