ده‌بێ ئه‌مه‌ريکا هه‌نگاوي يه‌که‌م هه‌ڵبگرێت
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريکا هه‌نگاوي يه‌که‌م بۆ سووک کردني گه‌مارۆکان و سياسه‌ته‌کاني داڕشتني بڕيارنامه دژي ئێران هه‌ڵگرێ، به متمانه‌وه ئێران هه‌نگاوي ئيجابي به‌رانبه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، من جه‌خت ده‌که‌م ،ئه‌مه‌ريکا ئه‌بێ هه‌نگاوي يه‌که‌م هه‌ڵێنێ چۆنکوو له چوارچێوه‌ي لێکدانه‌وه‌ي زانستي و مامه‌ڵه‌ي ئه‌م دوو وڵاته‌دا ده‌بينێن که ئه‌مه‌ريکايه که له به‌رانبه‌ر تاران هه‌ڵسووکه‌وتي سلبي گرتۆته به‌ر.
بابه‌تي دانوستاني ئێران و ئه‌مه‌ريکا، بابه‌تێک نييه که له چوارچێوه‌ي تابۆدا باس بکرێ. تابۆ بابه‌تێکه بۆ لێکدانه‌وه‌ي ڕه‌فتاريي له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ريتييه‌کان، به‌ڵام ئه‌و ڕاستييه‌ي که له پێوه‌ندي نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريکادا هه‌يه لێکدانه‌وه‌ي هه‌ڵسووکه‌وتي دوو لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماي ئاستي پێشکه‌وتوو نه سياسه‌تي نه‌ريتي، تابۆ کاتێکه که يه‌ک بابه‌ت له‌لايه‌ن يه‌کێ له‌و لايه‌نانه‌وه بکرێ، به‌ڵام ئه‌مه کاره ناکرێ چۆن له ئێستادا، دانوستان له نێوان تاران و واشنگتندا نييه، به واتايه‌کي ديکه ستراتێژيکيان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ يه‌کدا نييه به‌و هۆيه که بێ متمانه‌يي له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ريکادا ڕۆژ له دواي ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ.
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ي دوو ده‌وڵه‌ت لێکبده‌ينه‌وه ئاشکرا ده‌بێ که بۆچي ئه‌مه‌ريکا ئه‌و مامه‌ڵه‌يه له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکان به کاري گرتووه و بۆ هيچ وڵاتێکي ديکه به کاري نه‌گرتووه.
بێجگه له ئێران هيچ وڵاتێکي ديکه له دنيادا نييه که ئه‌مه‌ريکا هه‌موو ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌يي ئابووري و سياسي و مافي مرۆڤي دژي ئێران ڕێکخستووه و هيچ وڵاتێک بێجگه له ئێران نييه که ئه‌مه‌ريکا، ساڵانه 70 ميليۆن دۆلار بودجه‌ي بۆ پێشگيري له کاروباري ناوه‌ندي ته‌رخان کردبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريکا هه‌نگاوي يه‌که‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ي گه‌مارۆکاني ئێران يا که‌م کردنه‌وه‌ي سياسه‌ته‌کاني نووسيني ڕێککه‌وتننامه دژ به ئێران هه‌ڵگرێت، به متمانه‌وه ئێران هه‌نگاوي به‌رانبه‌ر هه‌ڵده‌گرێ.
که‌وابوو ئه‌مه‌ريکا ئه‌بێ يه‌کێ له مامه‌ڵه‌کاني که‌م کاته‌وه تاکوو ئێران هاوکاريه‌که‌ي ببينێ چونکوو ئێران وڵاتێکه که داواکاري ديپلۆماسيه.
هه‌ر کاتێ که سياسه‌تي عه‌قڵي له ده‌ستووري کاري ئه‌مه‌ريکادا جێ بگرێت ئێران ئاماده‌يي خۆي بۆ چاره‌سه‌ري ناکۆکي له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريکا هه‌يه تا ئه‌و کاته‌ي که ئه‌مه‌ريکا له داڕشتني پێوه‌ري پێشکه‌وتووي دوژمنايه‌تي ڕۆژ له دواي ڕۆژ پێوه‌ري نه‌رێني ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته نابێ ئه‌گه‌ري دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته له‌به‌رچاو بگيردرێت.
ئه‌م دانوستانه تابۆ نييه و ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ره دروست بکرێته‌وه و ئه‌گه‌ري دانوستان بکرێ، دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه که ئه‌بێ ئه‌وي له‌به‌ر چاو بگيردرێت که سياسه‌ت و تاکتيکي له‌سه‌ر بنه‌ماي ستراتژيک دروست بکرێ، ستراتێژييه‌کانيش هه‌ر ده‌مێنه‌وه و سياسه‌ته‌کان ده‌گۆڕدرێن، ئه‌مه‌ي که ئێران و ئه‌مه‌ريکا ڕاده‌گه‌ێنن ئاماده دانوستانن، هه‌مووي ئه‌مانه سياسه‌ت و ستراتژييه به‌ڵام ستراتژي به‌رده‌وامي ئێران و ئه‌مه‌ريکا له دانوستان نه‌کردنايه.
* نوێنه‌ري پێشووي کرماشان له مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ئێران و سه‌رۆکي کۆميته‌ي سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌ي کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي مه‌جليس
سه رچاوه:کورد پرس