پێشکه‌ش کردني وه‌رگيڕاوه‌ي کۆردي سه‌حيفه‌ي سه‌جاديه
به پێي ڕاپۆرتي يه‌که‌ي هه‌واڵيي ماڵپه‌ري تێبياني کۆردي ، به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي ڕاگه‌ياندني ئيسلامي کۆردستان 21 خه‌زه‌ڵوه‌ري ئه‌مساڵ ڕايگه‌ياند : ئه‌م په‌رتوکه له ساڵي 89 به شێوازي شێعري کۆردي وه‌رگێڕاوه بۆ کۆردي و ئێستاش به شيوازي په‌خشاني کۆردي پێشکه‌ش ده‌کرێت .
حۆجه‌تۆلئيسلام مه‌سعوود سه‌فياري ئاماژه‌ي کرد : ئه‌م په‌رتوکه له سه‌ر ئه‌رکي مۆجته‌با زارێعي وه‌رگێڕراوه و له دوو هه‌زار به‌رگدا بڵاو کراوه‌ته‌وه .
ئه‌و وه‌بيري هێنايه‌وه : فه‌رمانگه‌ي گشتي ڕاگه‌ياندني ئيسلامي کۆردستان جگه له‌م په‌رتوکه قۆرئاني پيرۆز، په‌رتوکي سۆنه‌نۆننه‌بي و حيجابيشي بۆ زماني کۆردي وه‌رگێڕاوه .
ئه‌و به‌رده‌وام بوو : هه‌روه‌ها له لايه‌ن فه‌رمانگه‌ي گشتي ڕاگه‌ياندني ئيسلامي کۆردستان ئه‌م په‌رتوکانه بڵاو کراونه‌ته‌وه : په‌رتووکي جۆراوجۆري ئاييني و کلتووري له ژێر سه‌ردێڕي کۆي 12 به‌رگي "نێحله‌هاي ئينحێرافي" ، گۆلێ عه‌فاف" ، پێوه‌ندي کۆڕ و کچ، مه‌تله‌عێ عێزق ، تيشه‌ها و ڕيشه‌ها ، بايه‌دها و نه‌بايه‌دها ده‌ر ئاينه‌يي ئيزدێواج، و ئافتابێ دل .
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي ڕاگه‌ياندني ئيسلامي کۆردستان گۆتي : ئه‌م په‌رتوکانه دوواي جاپ ئه‌خرێنه به‌رده‌س هه‌موو خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ي لايه‌نگران که‌ڵکي لێ وه‌ربگرن .
حۆجه‌تۆلئيسلام سه‌فياري له کۆتاييدا پشتگري له تێزي قۆتابيان له بواري ئاييني و کلتووريشي يه‌کێکيتر له هه‌نگاوه‌کاني ڕاگه‌ياندني ئيسلامي کۆردستان ئه‌ژمارد .