کۆرته ميژووي کڵاش له کرماشان
ميژووي کڵاش درووس کردن
ميژووي کڵاش درووس کردن له کرماشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ، کڵاش درووس کردن يان کڵاش چنين له هۆنه‌ره ده‌ستيه نه‌ريته‌کاني باو له کرماشانه که هه‌ر له مێژدا تا ئيستا به هۆي هه‌ل و مه‌رجي ناوچه‌يي ، جۆگرافيايي و هه‌روه‌ها بار‌و دۆخي ناوچه درووسيان کردوه و که‌ڵکيان لێ وه‌رگرتووه .
هۆنه‌ري کڵاش چنين ، هێماي به‌رنگار بوونه‌وه و وه‌ستان و خۆڕاگري جواني هۆنه‌ري ناسکي ده‌ست به‌رمبه‌ر به جاده و ڕێگه و بانه سه‌رسه‌خت و کوێستانيه‌کانه به وته‌ييک شه‌ر و به‌رنگار بوونه‌وه‌ي هۆنه‌ر و سروشته .
هۆنه‌ري کڵاش چنين ، هێماي به‌رنگار بوونه‌وه و وه‌ستان و خۆڕاگري جواني هۆنه‌ري ناسکي ده‌ست به‌رمبه‌ر به جاده و ڕێگه و بانه سه‌رسه‌خت و کوێستانيه‌کانه به وته‌ييک شه‌ر و به‌رنگار بوونه‌وه‌ي هۆنه‌ر و سروشته .
ناوه‌ندي درووس کردني کڵاش له‌م پارێزگادا ، شاره‌کاني پاوه ، هه‌رسين و کرماشانه . کڵاش له دوو به‌ش پێک دێت ، به‌ره که له پێست يان لاستيکه ، ڕوو که له به‌ن يان هه‌ورێشمه . به‌ر له درووس بووني لاستيک ، ژێر کڵاشيان له پێستي گامێش درووس ئه‌کرد و ڕووه‌که‌شي له به‌ن يان هه‌ورێشم و زۆرتر ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان به‌کاريان ئه‌هێنا ،
جۆري تري کڵاش ناسراوه به کڵاشي هه‌ورامي که به‌وانه‌ي که درووسي ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن "دۆم"، ئه‌وان ژێر کڵاش له پارچه‌ي کۆنه‌ي کۆتراو که به ڕێخۆڵه‌ي وشک پێکه‌وه ئه‌يبه‌ستن درووس ئه‌که‌ن ئه‌م جۆره کڵاشه له فه‌رم و شێوه‌دا له‌گه‌ڵ کڵاشي کرماشان به ته‌واوي جياوازه .
شێوه‌کاري و نيگارکێشي باو له کڵاشدا نه‌ريت خواز ، نه‌ريتي قاڵي و گڵێم ، شێوه‌ي مۆديڕن ، شێوه‌کاري تێکڵاو ، مۆدێڕن و نه‌ڕێت ، شێوه‌کاري نوێ و داهينه‌ري ميشکيه که هه‌ر که‌سێک به پێي زه‌وق و سرۆشتي خۆي له درووش کردني کڵاشدا به‌کاري هێناوه .