فه‌لسه‌فه‌ي ئيسلامي،فه‌لسه‌فيه‌کاني خۆرئاوا
فه‌لسه‌فه‌ي نوێي هه‌نده‌ران له چه‌رخي ڕۆنێسانس تا سه‌ده‌ي نوۆزده، له ڕه‌وگه‌ييک دوور له ڕه‌وگه‌ي فه‌لسه‌فه‌ي ئيسلامي ڕيي ده‌کرد و هێشتا ڕێ ده‌کات . ئه‌گه‌رچي شێوازي ئه‌و به ته‌واوي له فه‌لسه‌فه‌ي ئيسلامي دووره ، به‌ڵآم له هاتنه ئاراي زۆرێک له پرسه‌کان ، کارتێکردني هێندێ له خاوه‌ن بيراني ئيسلامي تێيدا دياره .بۆ نموونه گۆماني به ناوبانگي دێکارت له به‌رهه‌مه‌کاني غه‌زاليدا ده‌س ئه‌که‌وێت . پێوه‌ندي نيوان هۆ و به‌رهۆ ، که له فه‌لسه‌فه‌ي هيوم و کانتدا هه‌يه ، بێ گۆمان ڕاسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ له باسه که‌لاميه‌کاني ئه‌شعه‌ري سه‌رچاوه‌ي گرتووه و حه‌تا بڕێک له‌و نموونانه‌ي که فه‌لاسێفه‌ي هه‌نده‌ران هێناويانه، ده‌قي ئه‌وه‌يه که له پرتووکه ئيسلاميه‌کاندا ده‌بينرێت .
له سه‌ده‌ي نۆزده به درووس بووني بزوتنه‌وه‌ي ڕۆمانتيک و هه‌ست به که‌م ده‌سي و هه‌ژاري فه‌لسه‌فه‌ي به‌ڵگه‌يي سه‌ده‌ي هه‌ژده ، هۆگرييکه نوێ سه‌باره‌ت به حێکمه‌تي خۆرهه‌ڵات له هه‌نده‌راندا هه‌ستي پێکرا .
به‌رهه‌مه عيرفانيه‌کاني خۆرهه‌ڵات وه‌رغێڕرا بۆ زمانه‌کاني هه‌نده‌ران که گرنگتريني ئه‌وانه يه‌کێک وه‌رگيڕاوي شێعره عيرفانيه فارسيه‌کان بوو و يه‌کێکي تريش وه‌رگيڕاوي ئۆپانيشاده‌کاني هێندوو، به شووێن ئه‌و بزووتنه‌وه‌دا و به بۆنه‌ي پێويستي ڕاماني هه‌نده‌ران به حێکمه‌تي زه‌وقي و عيرفاني خۆرهه‌ڵات که له‌م سه‌ده‌دا بزووتنه‌وه‌ي سه‌ده‌ي نۆزده که لاي که‌م سێيه‌مين چه‌رخي ورگێڕاني ده‌قه ئيسلاميه‌کان به زماني هه‌نده‌رانيه په‌ره‌ي سه‌ندووه و له پڕۆگرامه زانکۆيه‌کان و کلتووري گشتي نه‌ته‌وه خۆرئاواييه‌کان، تا ئێستا ئاسه‌واري خۆي داناوه و ڕۆژ به ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندايه .
له‌م چه‌رخه‌دا بۆ يه‌که‌م جار سه‌رنج دراوه به ڕێبازه‌کاني دوايي فه‌لسه‌فه‌ي ئيسلامي، واته به‌رهه‌مه‌کاني فه‌لسه‌فه زانه‌کاني ئه‌م دوواييه له سۆهره‌وه‌ردي تاکوو ميرداماد و سه‌دره‌ديني شيرازي و سه‌رئه‌نجام تا حاجي مه‌لا هادي سه‌بزه‌واري و فه‌لسه‌فه زاني هاوچه‌رخ .له‌م بزوتنه‌وه‌دا پێشه‌نگه‌کان جه‌ند که‌س زياتر نين. که‌سانێک وه‌کوو گوبينۆ، که له‌م سه‌ده‌ي دوواييه‌دا سه‌رنجي به‌م پرسه دا و مۆحه‌ممه‌د ئێقباڵ که ريساله‌ي دۆکتيه‌که‌ي خۆي سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندني حێکمه‌ت له ئێران‌دا نووسي و تا ڕاده‌ييک ميژووي ئه‌م چه‌رخه‌ي ڕووناک کرده‌وه .
کارتێکردني حێکمه‌تي ئيسلامي له چه‌رخي نوێ‌دا له نێو زانه‌کاني هاوچه‌رخي هه‌نده‌راني هێشتا زۆر ديار نيه ، به‌ڵام له‌وه‌يدا که هه‌ر له ئێستاوه ئه‌م بيره سه‌رنجي بڕێک له ناودارترين راماناني خۆرئاوا ي راکێشاوه ، گۆماني تێدا نيه .ئه‌وه‌ي که جێگاي هۆمێده ئه‌مه‌يه که مۆسڵمانان خۆيان ، به تايبه‌ت ئێرانيه‌کان ، که هه‌مووکات وه‌يره‌وخه‌ر و پارێزه‌ري ئه‌م ڕێبازه گه‌وره‌ي حێکمه‌ته بوون ، زۆرتر سه‌رنجي پێ بده‌ن وه‌يره‌وخه‌ري بن و وه‌زه‌نگي زه‌مانه بيپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ي بتوانن به پاراستن و پشت به‌ستن به‌وه پرسي فه‌لسه‌في و بيري نوێ دابه‌زێنن و بێننه ئاراوه .
سه‌رچاوه : کتێبي "معارف اسلا‌مي در جهان معاصر"، لاپه‌ره‌ي 147 تا 154