ماريفه‌ت چيه ؟
حه‌سه‌ني کۆري عه‌بدۆڵلا (1) سه‌ري چه‌ماوه ڕێي ده‌کرد و بڕێ جاريش سه‌ري به‌رز ده‌کرده‌وه تاکوو به بزه‌وه وڵامي سڵامي خه‌ڵک بداته‌وه . کاتێک گه‌ييشته مزگه‌وت هه‌ناسه‌ييکي قووڵي کێشا و له خۆشحاڵيدا له‌شي که‌وته له‌رزه . که‌وشه‌که‌ي نايه ژێر باڵيي و به‌ره‌و مێحرابه‌که ڕۆيشت ، بيستي که که‌سێک بانگي ده‌کات و ئه‌ڵێ : "وه‌ره ئێره" کاتێک ئاوڕي له ده‌نگه‌که داوه ، چاوي که‌وت به مووساي کۆڕي جافر (ر.خ) که به بزه‌وه ته‌واشاي ده‌کات .
به‌ره‌و ئه‌و چوو و له ته‌نيشتيدا دانيشت . بابي ڕه‌زا ڕووي لێکرد و فه‌رمووي :
"ئه‌بووعه‌لي"! حاڵه‌تێک له ده‌رووني تۆدا هه‌يه که من خۆشم ئه‌وێت و پێي خۆشحاڵ ئه‌بم . ته‌نيا که‌م و کۆرتي تۆ ئه‌مه‌يه که زانستت نيه . ئه‌بێ بڕۆي به دووايدا و به ده‌ستي بێني .
حه‌سه‌ن گۆتي : "ئه‌ي کۆڕي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ)! ماريفه‌ت (زانست) چيه ؟ له کوێي فێري ببم ؟ ئه‌بێ چێ بکه‌م ؟ حه‌زره‌ت وڵامي داوه : " بڕۆ فێري پرسه ئايينيه‌کان به و ببه خاوه‌ني زانستي حه‌ديس."
- له کێي فێر بم ؟
- له زاناياني مه‌دينه . کاتێک بابه‌تێک فێر بووي بيهێنه بۆلاي من با ڕێنماييت بکه‌م .
***
حه‌سه‌ن له خه‌فه‌تدا لێوي خۆي ده‌گه‌ست . نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ماندوو بووبێت له‌وه ئه‌ترسا که ته‌مه‌ني کۆتايي پێ بێط و نه‌زانێ ئه‌و زانسته‌ي که مووساي کۆڕي جافر (ر.خ) باسي لێوه ئه‌کات چيه ؟ چه‌ند ساڵ بوو که له مه‌دينه خه‌ريکي فێربووني فێقه و حه‌ديس بوو هه‌ر جار ئه‌چوو بۆلاي ئيمام و هه‌ر ئه‌وه‌ي پێي گۆتبوو : "ئه‌بووعه‌لي"! بڕۆ به دوواي ماريفه‌ت (زانست) و به ده‌ستي بێنه !".
له زاناياني مه‌دينه . کاتێک بابه‌تێک فێر بووي بيهێنه بۆلاي من با ڕێنماييت بکه‌م .
حه‌سه‌ن ته‌واشاي ده‌ورووبه‌ري کشتووکاڵه‌که‌ي کرد و چاوي که‌وت به پياوێکي گه‌نم ڕه‌نگ که له نێو زه‌ويه‌که‌يدا خه‌ريکي کار بوو و ئاره‌قي ئه‌ڕشت . خۆي بوو . به په‌له خۆي گه‌ياند به‌و . کۆڕي جافر (ر.خ) که چاوي پێي که‌وت ده‌سي له کار کێشا و سڵامي کرد و حه‌سه‌ن که دڵي له خه‌فه‌تدا ئه‌له‌رزي وڵامي داوه و له‌ناکاودا گۆتي : "ئه‌ي کۆڕي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ)! ده‌مێکه به من ئه‌ڵي ببه خاوه‌ني ماريفه‌ت (زانست) و ناڵيێ ئه‌وه چيه ؟ سبه‌ي ڕۆژي پسڵان شکاتت لێي ئه‌که‌م مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و ڕێگا فێرم بکه‌ي ."
ئيمام ته‌واشاي کرد و بێڵه‌که‌ي له خاکه‌که لێدا و فه‌رمووي : يه‌که‌م پێشه‌وا و ئيمام حه‌زره‌تي عه‌ليه(ر.خ) . دوواي ئه‌و کۆڕه‌کاني حه‌سه‌ن و حۆسه‌ين و دوواي ئه‌وانيش مۆحه‌ممه‌دي باقر و دوواي ئه‌ويش جافري سادێق (ر.خ) .
حه‌سه‌ن به سۆزه‌وه پرسياري کرد : ئه‌مڕۆ ئيمام کێيه ؟
ئيمام وڵامي دايه‌وه : من ئيمام و حۆجه‌تي خوام .
حه‌سه‌ن به سه‌ر سووڕمانه‌وه گۆتي : ئه‌ي نيشانه‌ييکت هه‌يه ؟
- بڕۆ لاي ئه‌و داره و پێي بڵێ مووساي کۆڕي جافر (ر.خ) ئه‌ڵێ بکه‌وێته ڕێ و بێ به‌ره‌و لاي من .
حه‌سه‌ن ڕۆێشت بۆ لاي داره‌که و گۆتيي و داره‌که له ڕيشه‌وه هاته ده‌ر و که‌وته ڕێ .
ئيمام به ئاماژه‌ييک داره‌که‌ي گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر جێگاکه‌ي و به بزه‌ێيکه‌وه ته‌واشاي حه‌سه‌ني کرد که ئه‌مڕۆ ئيمامي خۆي ناسيبوو و ببوه خاوه‌ني ماريفه‌ت (زانست)
پانووس :
(1)يه‌کێک له به‌نده ناسراوه‌کاني چه‌رخي ئيمام کازێم (ر.خ) .