حۆکمي تۆقه کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م
حۆکمي تۆقه کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م به تايبه‌ت خزم وه‌کوو پوورهزا، ئامۆزا و...
ئايه‌تۆڵڵا گه‌وره‌کان ؛ به‌هجه‌ت، تهبريزي، خامنه‌يي، سيستاني، سافي، فازێلي له‌نکه‌راني، نووري هه‌مه‌داني، مهکارێمي شيرازي و وه‌حيد خۆراساني : ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م حه‌رامه ؛ چ خزم بێ يان بيانه چ به مه‌به‌ستي جێژ وه‌رگرتن بێ يان بێ مه‌به‌ست . (1)
ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م به ده‌سکێش و ئه‌وشتانه :
زاناياني ئاييني گه‌وره(مهراجێع)؛ ئيمام و خامنه يي: ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستي جێژ و ترسي تووش بوني تاوان نه‌بێت، قه‌ي ناکا؛ به‌ڵام قايمکاري واجب ئه‌وه‌يه که ، ده‌ست گووشاني نه‌بێت .(2)
زاناياني ئاييني گه‌وره(مهراجێع)؛ به‌هجه‌ت، تهبريزي ، سيستاني، سافي، نوري ، مه‌کارم شيرازي و وه‌حيد خۆراساني : ئه‌گه‌ربه مه‌به‌ستي جێژ و ترسي تووش بوني تاوان نه‌بێت، قه‌ي ناکا . (3)
فازێل له‌نکه‌راني : ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستي جێژ و ترسي تووش بوني تاوان نه‌بێت، قه‌ي ناکا ؛ به‌ڵام چاکتر ئه‌وه‌يه که ، ده‌ست گووشاني نه‌بێت . (4)
نوري : ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستي جێژ و ترسي تووش بوني تاوان نه‌بێت، قه‌ي ناکا ؛ به‌ڵام نابێ ده‌ست گووشاني بێت .(5)
ئايه‌تۆڵڵا گه‌وره‌کان ؛ به‌هجه‌ت، تهبريزي، خامنه‌يي، سيستاني، سافي، فازێلي له‌نکه‌راني، نووري هه‌مه‌داني، مهکارێمي شيرازي و وه‌حيد خۆراساني : ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م حه‌رامه ؛ چ خزم بێ يان بيانه چ به مه‌به‌ستي جێژ وه‌رگرتن بێ يان بێ مه‌به‌ست .
تهوقهکردني پياو و ئافه‌رت له‌و جێگانهي که باوه کاتي گه‌يشتن به يه‌کتري ته‌وقه ئه‌که‌ن و ته‌وقه‌نه‌کردن سووکايه‌تي و بێ ئه‌ده‌بي ئه‌زانن :
به‌هجه‌ت، تهبريزي خامنه يي، سيستاني، سافي، فاضل له‌نکه‌راني، نوري هه‌مه‌داني، مه‌کارم شيرازي و وه‌حيد خۆراساني :ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م درووس نيه و ئه‌حکامي ئايين ئه‌بێ بپارێزرێت و به حاڵي کردن و پێگهياندني حۆکمي شهرعي ، به سووکايه‌تي و بێ ئه‌ده‌بي زانين له نێۆ ئه‌چێت . (6)
پانووسهکان :
1- دهفتري هه‌موو مهراجێع
2.ئيمام، تحرير الوسيله ،ب 2،م20 و خامنه يي، ئيستفتاء،پ479.
3.تهبريزي، ئيستفتاء ،پ1606؛ مه‌کارم،تعليقات علي العروة،م40؛ سيستاني، منهاج الصالحين،ج،م16؛ سافي، هداية العباد،ج2،م2؛ ده‌فته‌ر: وه‌حيد و به‌هجه‌ت.
4.فازێل، تعليقات علي العروة، ج2،م40.
5.نوري، تعليقات علي العروة،م 40.
6. خامنه يي ، ئيستفتاء ،س515؛ تهبريزي، ئيستفتاء ،س 1606؛ نوري، ئيستفتاء ،ج2،س655؛ مه‌کارم، ئيستفتاء ، ج1،س818؛ سافي، جامع الاحکام،ج2،س1660؛ فازێل، جامع المسائل،ج1،س1717؛ به‌هجه‌ت، توضيح المسائل،م1934؛ سيستاني، منهاج الصالحين،ج2،م16،ئيمام، تحرير الوسيله،ج2،م20؛ دهفتري:وه‌حيد.
ئيريحا