السلام عليک يا ابا عبدالله
ڕووداوي گه‌وره‌ي عاشوورا و به دوواي ئه‌ودا ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري حه‌زره‌تي ابا عبدالله الحسين(ر.خ) و هه‌واڵه گێان به‌ختکه‌ره‌کاني ئه‌و پێشه‌وا گه‌وره ڕۆڵێکي بنه‌مايي و سه‌رکي بووه و هه‌يه له پاراستن و به‌رده‌وامي ئامانجه به‌رزه‌کاني ئيسلام و به‌رزبوونه‌وه‌ي ئاڵاي سووري شێعه‌دا . گه‌وره‌يي ئه‌و ڕووداوه و ڕه‌سمي تازيه‌تباري گه‌وره‌ي شه‌هيدان ،حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) که له مانگي مۆحه‌ڕه‌م و سه‌فه‌ردا جوانييکي تايبه‌ت به خۆيه‌وه ده‌گرێ ، هه‌موو ئه‌ويداراني ئه‌هلي به‌يت (ر.خ) ئه‌خاته دڵه ورکێ و تێکۆشان بۆ ئه‌وه‌ي سه‌باره‌ت به‌وه خزمه‌تێک به ناو خۆيه‌وه تۆمار بکات و ڕۆڵێکي هه‌بێ بۆ به‌ڕێوه‌چووني گه‌وره‌تر و جوانتري ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه . له لاييکي تره‌وه دۆژمنان و ڕقه‌به‌رانيش به پێ زانين به پشتيباني و کاريگه‌ري ئه‌و حه‌ماسه گه‌وره‌يه ، به‌ته‌واوي هيزيان تێده‌کۆشن بۆ به‌رنگاري و خراکردن و لاداني ئه‌و ڕووداوه له ئامانجه سه‌ره‌کيه‌کاني و بۆ سه‌رگه‌رم کردني خه‌ڵک به پرسي ڕواڵه‌تي و له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موو تێکۆشاني خۆيان به‌کار دێنن ، له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌يه شوين که‌وتوواني ئالي به‌يت (ر.خ) دوو ئه‌رکي گرنگيان به‌سه‌ر شانه‌وه‌يه :
ئه‌رکي يه‌که‌م : ڕێزگرتن و پاراستني ڕێ و ڕه‌سمي جواني تازيه‌تباري گه‌وره‌ي شه‌هيدان به تايبه‌ت له مانگي مۆحه‌ڕه‌م و سه‌فه‌ردا.
ئه‌رکي دووه‌م : پاراوکردني له زيان و پڕوپووچي، بيدعه و قووڵ کردني ئه‌و .
ئێستا که به سه‌رنجي خۆدا و سه‌رنجي تايبه‌تي ئالي به‌يت (ر.خ) سۆکر بۆ خوا ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري ئالي به‌يت (ر.خ) به تايبه‌ت له ده ڕۆژه هه‌وه‌ڵي مانگي مۆحه‌ڕه‌م پيگه و جێگاييکي به‌رزي په‌يا کردووه و کاريگه‌ري هه‌يه له هه‌موو ناوچه‌کاني ئێراني ئيسلامي دۆژمنان و ناخوازاني ئيسلام که‌وتوونه‌ته شوێن به هه‌ڵه‌بردن و بێدعه درووس کردن له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا . ئاگادارکردنه‌وه ڕوونه‌کان و دڵه‌ڕاوکێي مه‌قامي مه‌زني ڕيبه‌ري و مه‌رجه‌عه گه‌وره‌کان و مامۆستاياني ئاييني به تايبه‌ت له‌م ساڵاني دوواييدا نيشانه‌ي ئه‌م کێشه‌يه . ڕيبه‌ري مه‌زني شۆڕش (مدظله العالي) له‌م باره‌دا ئه‌فه‌رموێت : ئه‌مڕۆ حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) ده‌توانێ جيهان ڕزگار بکات ، به‌و مه‌رجه که که‌سايه‌تي ئه‌و خراپ نه‌که‌ن و ناوه‌ڕۆکي چه‌واشه نه‌که‌ن و به کاري هه‌ڵه چاو و دڵه‌کان له که‌سايه‌تي پيرۆز و نووراني حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) به لادانا نه‌به‌ن . ئه‌بێ له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌دا به‌رنگاري بکه‌ن .
ڕووداوي گه‌وره‌ي عاشوورا و به دوواي ئه‌ودا ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري حه‌زره‌تي ابا عبدالله الحسين(ر.خ) و هه‌واڵه گێان به‌ختکه‌ره‌کاني ئه‌و پێشه‌وا گه‌وره ڕۆڵێکي بنه‌مايي و سه‌رکي بووه و هه‌يه له پاراستن و به‌رده‌وامي ئامانجه به‌رزه‌کاني ئيسلام و به‌رزبوونه‌وه‌ي ئاڵاي سووري شێعه‌دا .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاگادارکردنه‌وانه‌ي گه‌وره ئايينيه‌کان هێشتا هه‌نگاوێکي شياو له‌م بوواره‌دا هه‌ڵنه‌گيراوه . ئه‌مڕۆ له هێندێ دانيشتن و ڕێ و ڕه‌سمه مه‌زهه‌بيه‌کان پرسي خۆرافي، بێدعه و نه‌زاني بێداد ئه‌کات ، "گريان بووه‌ته ئامانجي سه‌ره‌کي و هه‌ست جێگاي زانست و ماريفه‌تي گرتووه . يه‌کيک له ئامانجي سه‌ره‌کي شۆڕشي ابا عبدالله(ر.خ) زيندوو کردنه‌وه‌ي بايه‌خه پاڵاوته ئيسلاميه‌کان و له نێوبردني بيدعه و خۆرافه بوو که له نيو کۆمه‌ڵگه‌ي ئيسلاميدا په‌ره‌ي سه‌ندبوو . ئێستا چ هاوچه‌شنييک نێوان تازيه‌تباري بۆ گه‌وره‌ي ئازاديخوازان حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) و ئه‌و نيشانه و کرده‌وانه و خۆپيشاندانه هه‌يه که له بروا و بايه‌خه‌کاني مه‌سێحيه‌کان وه‌رگيراوه ؟
هانده‌ري ئيمام حسه‌ين(ر.خ) بۆ شۆڕش و شه‌هيدبوون، زيندووکرنه‌وه و په‌ره‌دان به فه‌رمان به چاکه و به‌رگري له خراپه له نێو کۆمه‌ڵگه‌ي ئيسلامي و مۆسڵمانان بوو. شوێنکه‌وتواني ئه‌و ئيمامه گه‌وره چه‌نده پايبه‌ند به‌و بنه‌ما سه‌ره‌کيه ئايينيه‌ن؟ جێگاي فه‌رمان به چاکه و به‌رگري له خراپه له ژياني مۆسڵمانان و حه‌تا له ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري حه‌زره‌تي ابا عبدالله الحسين(ر.خ) له کوێيه ؟
حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) له ڕۆژي عاشوورادا تيکه‌ي حه‌رامي سه‌رچاوه‌ي دژايه‌تي کردن ، له‌جبازي و شه‌ري مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاستي زاني و سه‌رنج نه‌داني عۆمه‌ري کۆڕي سه‌عدي به ئامۆژگاري و وتاره‌کاني سه‌باره‌ت جێگا وێلايه‌تي خۆي به هۆي ئه‌و پرسه زاني . ئايا پێگه و جێگه‌ي به‌رزي ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري حه‌زره‌تي ابا عبدالله الحسين(ر.خ) داخواز ناکات که ئه‌و خه‌رجانه‌ي که بۆ ئه‌و دابين ده‌کرێت پاک و حه‌ڵاڵ بێت و له‌و ماڵه‌ي بێ که مافي شه‌رعي وه‌کوو زه‌کات و خۆمسي درابێت ؟
مافي خه‌ڵک له دڵه‌ڕاوکه گرنگه‌کاني ابا عبدالله(ر.خ) بوو و تا کۆتايي ژياني نووراني خۆي له‌سه‌ر ئه‌وه پێ‌داگر بوو . شوێنکه‌وتواني ئه‌و ئيمامه گه‌وره چه‌نده گرنگي به‌وه ئه‌ده‌ن ئايا ئازارداني خه‌ڵک به هۆي ده‌نگي به‌رزي ئامێه‌ره ده‌نگيه‌کان به به‌هانه‌ي به‌ڕێوه‌بردني ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري ، و به‌ستني ڕێگاي خه‌ڵک و درێژه‌دان به‌و ڕێ و ڕه‌سمانه تا نيوه‌ي شه‌و و ...له‌گه‌ڵ سه‌رنجدان به مافي خه‌ڵک سازگاره ؟
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام (د.خ) يه‌کێک له ئامانجه گرنگه‌کاني خۆي له نێوبردني ئامێره‌کاني گاڵته و مووسيقا ڕاگه‌ياند . به‌ڵام هێندێ له شوێنکه‌وتواني ئه‌و ، ڕێ و ڕه‌سمي تازيه‌تباري ڕۆڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و نموونه‌ي پاکي خوايي حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) خه‌ڵتاني ئامێره‌کاني گاڵته و مووسيقا ده‌که‌ن .
عاشوورا زانکۆي ئه‌وينه . ئه‌و زانکۆيه‌ي که ده‌رسه‌کاني بريتين له :مه‌عنه‌ويه‌ت، ئيخلاس، وه‌فاداري، ئازايه‌تي، به‌نده‌يي، پارێزگاري ، له خۆڕابردويي، حه‌يا ، حيجاب و ... ته‌وه‌ره‌ي په‌يره‌وه‌کاني ئێمه له ڕۆژه‌کاني تازيه‌تباري گه‌وره‌ي شه‌هيدان (ر.خ) و پياهه‌ڵدانه‌کان چه‌نده له‌گه‌ڵ فێرکاريه‌کاني عاشوورا هاوچه‌شنه ؟
له‌سه‌ره‌تاي ئيسلام تا ئێستا مزگه‌وته‌کان سه‌نگه‌ري پته‌وي ئيسلام بوون و ئه‌رکي هه‌مووان بووه که ئه‌و جێگا پيرۆزه به‌هێز بکه‌ن و ده‌بێ هه‌موو تێکۆشانه ئايينيه‌کان و بايه‌خه‌کان به ته‌وه‌ره‌ي مزگه‌وت بێت .
ئێستا ڕاگه‌ياندني سه‌ربه‌خۆيي بڕێ له هيئه‌ته‌کان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ي ئه‌وان له مزگه‌وته‌کان چ به‌هانه‌ييکي هه‌يه ؟ ئايا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وانه مه‌ترسيدار نيه ؟
مانگي مۆحه‌ڕه‌م و سه‌فه‌ر به تايبه‌ت ده ڕۆژي يه‌که‌مي مۆحه‌ڕه‌م که ديارگه‌ي به‌شداري خه‌ڵک به تايبه‌ت لاوان له مزگه‌وته‌کان و ڕێ و ڕه‌سمه حسه‌ينيه‌کانه چاکترين ده‌رفه‌ته بۆ ئامۆژگاري و گه‌ياندني پێخامه خواييه‌کان به‌وان و ڕوون کردنه‌وه‌ي هۆي عاشوورا و ڕێگا ساز کردن بۆ سه‌رمه‌شق گرتن له شه‌هيداني که‌ربه‌لا . لاوه‌کاني ئێمه به ئامۆژگاري گرتن له که‌ربه‌لا و عاشوورا خه‌ڵتان و خڕاپه ئاکاريه‌کان له خۆ دوور ده‌که‌ن و وه‌کوو حه‌زره‌تي ابا عبدالله الحسين(ر.خ) ژيان ببه‌نه سه‌ر و شوێنکه‌وتواني ئێمه حه‌بيبي کۆڕي مه‌زاهێر بکه‌نه سه‌رمه‌شق و له به‌رگري له ويلايه‌ت و پابه‌ندي عه‌مه‌ڵي به بنه‌ما بڕوايي و ئاکه‌ريه‌کان کۆتايي نه‌که‌ن . منداڵانيش ، عه‌لي ئه‌سغه‌ر و عه‌بدۆڵاي کۆري حه‌سه‌ن ، تازه‌لاوانمان قاسمي کۆڕي حه‌سه‌ن، لاوانمان عه‌لي ئه‌کبه‌ر ، به‌سه‌ڵاچوانمان ، ئه‌بۆلفه‌زلي عه‌بباس (ر.خ) و خۆشکانمان زه‌ينه‌بي کۆبرا (س.خ) بکه‌نه سه‌رمه‌شقي خۆيان و ژيانيان به‌و شێوه ڕێک و پێک بکه‌ن .
نوسه ر :مه سعوود سفی یاری