خه‌ڵکي کۆردستان له ڕۆژي جێژني مه‌زني ڕه‌مه‌زان
خه‌ڵکي مۆسڵمان و به ئاييني ناوچه جياجياکاني کۆردستان له شار و گۆندده‌ستوور و دابونه‌ريتي تايبه‌تيان هه‌يه بۆ به‌رزڕاگرتني جێژني مه‌زني ڕه‌مه‌زان و چه‌ن ڕۆژ پێش ئه‌وه به سۆز و گڕێکي بێ وێنه خۆيان بۆ پێشوازي له‌و جێژنه مه‌زنه ئاماده ئه‌که‌ن . به پێي هه‌واڵنێري ئيرنا ، جێژني مه‌زني ڕه‌مه‌زان يه‌کێک له دوو جێژني گه‌وره‌ي ئيسلاميه که ته‌واوي مۆسڵمانان له‌و ڕۆژه‌دا دواي يه‌ک مانگ خواپه‌ره‌ستي و ڕۆژوگرتن له يه‌که‌م ڕۆژي مانگي شه‌وال جه‌ژن ئه‌گرن و به ڕێ و ڕه‌سمێکي تايبه‌ت له‌و ڕۆژه‌دا ، له مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زان ماڵئاوايي ئه‌که‌ن .
خه‌ڵکي مۆسڵمان و به ئاييني ناوچه جياجياکاني کۆردستان له شار و گۆندده‌ستوور و دابونه‌ريتي تايبه‌تيان هه‌يه بۆ به‌رزڕاگرتني جێژني مه‌زني ڕه‌مه‌زان و چه‌ن ڕۆژ پێش ئه‌وه به سۆز و گڕێکي بێ وێنه خۆيان بۆ پێشوازي له‌و جێژنه مه‌زنه ئاماده ئه‌که‌ن .
خه‌ڵکي مۆسڵمان و به ديني پارێزگاي کۆردستان وه‌کوو ناوچه‌کاني تري وڵات به ده‌ستوور و دابونه‌ريتي تايبه‌ت به خۆيان له‌و ڕۆژه‌دا جه‌ژن و خۆشي ئه‌که‌ن و شه‌وێک به‌ر له جێژن دواي نوێژي مه‌غريب له هه‌موو مزگه‌وته‌کاني پارێزگا ده‌س ئه‌که‌ن به نه‌واي دڵنشيني الله ئه‌کبه‌ر و به‌م جۆره کۆتايي مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زان و ڕۆژي جێژن ڕاده‌گيينن . هه‌روه‌ها ڕۆژي جێژن دواي نوێژي به‌ياني جارێکي تر نه‌واي الله اکبر الله اکبر لااله الا الله و الله اکبر الله اکبر و لله الحمد و خوێندني قۆرئان و مۆناجات له پانتايي کۆردستان شار و گۆندي پارێزگا به‌رز ده‌بێته‌وه و ژن و مێرد و پير و گه‌نج هاوکات له‌گه‌ڵ تاوهه‌ڵاتن ئه‌رۆن بۆ مزگه‌وت بۆ خۆێندني نوێژي جێژن و يه‌کيه‌تي و يه‌ک دڵي خۆيان ئه‌نوێنن . به جێ هێناني سيله‌ي ڕه‌حم ، سه‌ر له‌يه‌کتري دان و سه‌ردان له خزم و که‌س به تايبه‌ت به‌ساڵاچواني بنه‌ماڵي ، درووس کردني چێشت و شيريني ناوچه‌يي به هۆي يه‌که‌مين ساڵي که‌سێکي بنه‌ماڵه که تياچووه و بڵاوکردنه‌وه‌ي له نێو هه‌ژار و که‌م ده‌سه‌کاندا هێندێکي تر له ده‌ستوور و دابونه‌ريته‌کاني خه‌ڵکي مۆسڵماني کۆردستان له ڕۆژي جێژني مه‌زني ڕه‌مه‌زاندايه .