نيگايێک له ژياني ئيمام جه‌واد (ع)
کاتێ که مه‌ئموون دواي شه‌هيد بووني ئيمام ڕه‌زا له ساڵي 204 گه‌ڕايه‌وه بۆ به‌غا له لايه‌ن حه‌زره‌تي خاترجه‌م ببوو به‌ڵام ئه‌مه‌ي ده‌زاني که شێعه و پێره‌واني ئه‌و حه‌زره‌ته دواي ئيمام ڕه‌زا (ع) کوڕه‌که‌ي بۆ پێشه‌وايي قبووڵ ده‌که‌ن که واته مه‌ترسي هه‌روا له‌سه‌ر جێگاي خۆي ده‌مێنێت . ئه‌و ڕامياري کۆنتڕۆڵي ئيمام کازم (ع) له‌لايه‌ن باوکي که ئيمامي بۆ به‌غا هێنابو و خستيه زيندانه‌وا له بير بوو و به سرووش له‌م ڕامياريه هه‌ر ئه‌م ئاکاره‌ي گرته پێش به‌ڵام به ڕواڵه‌تێکي ڕازاوه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنانه به جۆرێ هه‌وڵي ده‌دا که نه‌ته‌نيا له ڕواڵه‌تي کار کێشه‌ي به‌نديخانه و وه‌کوو ئه‌وه له‌کاردا نه‌بێت به‌ڵکوو به پێکدانێکي دۆستانه ئاوا بانگه‌شه بێت که ئه‌و هۆگري و خۆشه‌ويستيێکي تايبه‌تي به ئيمام هه‌يه . ئيستا نۆره‌ي ئيمام جه‌واد گه‌ييشتبوو تا به جۆرێ کۆنتڕۆڵ بێت . مه‌ئموون بۆ گه‌ييشتن به‌م ئامانج و مه‌به‌سته کچه‌که‌ي خۆي لێ ماره کرد و ئيمامي کرد به زاواي خۆي و هه‌ر به‌م ڕێگه چاره بوو که مه‌ئموون به سانايي تواني له لايێک ئيمام له کۆنتڕۆڵي خۆي دابنێت و له لايێکي تر هاتووچۆي شێعه و پێره‌واني و پێوه‌ندي ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌زره‌ته له ژێرچاودێريدا بگرێت .
کاتێ که مه‌ئموون دواي شه‌هيد بووني ئيمام ڕه‌زا له ساڵي 204 گه‌ڕايه‌وه بۆ به‌غا له لايه‌ن حه‌زره‌تي خاترجه‌م ببوو به‌ڵام ئه‌مه‌ي ده‌زاني که شێعه و پێره‌واني ئه‌و حه‌زره‌ته دواي ئيمام ڕه‌زا (ع) کوڕه‌که‌ي بۆ پێشه‌وايي قبووڵ ده‌که‌ن که واته مه‌ترسي هه‌روا له‌سه‌ر جێگاي خۆي ده‌مێنێت .
به پێي هێندێک له هه‌واڵه‌کان مه‌ئموون پاش ڕۆيشتني بۆ به‌غا له ساڵي 204 خێرا ئيمام جه‌وادي له مه‌دينه بانگهێشت کرد . جگه له‌مه مه‌ئموون تۆمه‌تباربوو که ئيمام ڕه‌زاي شه‌هيد کردوه . ئيستا ده‌بێ ده‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ي به شێوه‌يێک ڕه‌فتار بکات که له‌و تۆمه‌ته‌يش بێ تاوان و پاک ببێته‌وه .
له حه‌ديس و هه‌واڵێک که له شێخ موفيد گێڕياوه‌ته‌وه ئاوا به‌رهه‌م دێت : کاتێ که مه‌ئموون بڕياري به زه‌واج کردني ئومه فه‌زل له‌گه‌ڵ ئيمام جه‌واد دا عه‌بباسيان تووڕه بوون به هۆي ئه‌وه که ترسيان له‌وه بوو که دواي مه‌ئموون جێنشيني به بنه‌ماڵه و خانه‌داني عه‌له‌وي بگه‌ڕێته‌وه هه‌روا که سه‌باره‌ت به ئيمام ڕه‌زايش به توندي تووشي ئه‌م دڵ په‌شێويه ببوون . به‌ڵام به‌و جۆره که له‌و دوو حه‌ديس و هه‌واڵه‌ي سه‌رۆ به‌رهه‌م دێت ئه‌وان دژايه‌تي و ناسازگاري خۆيان به جۆرێکي تر ده‌ربڕي و وتيان کچي خۆي به ماره‌بڕي منداڵێک ده‌رئه‌هێنێت که هيچ زانستێکي سه‌باره‌ت به ئاييني خوا نيه ، حه‌رام و حه‌ڵاڵ و واجب و ڕه‌وا لێک جيا ناکاتۆ . مه‌ئموون له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێکدانه‌وه ئه‌نجومه‌نێکي پێک هێنا و ئيمام جه‌واد بۆ باس و گفتوگۆي زانستي له‌گه‌ڵ يه‌حيا بني ئه‌کسه‌م گه‌وره‌ترين زانا وئايينزاني سونني ئه‌و سه‌رده‌مه بانگ کرد تا به‌م بۆنه‌وه دژکاره‌کان و ناڕازيه‌کاني عه‌بباسي به هه‌ڵه‌ي خۆيان ئاگادار بکات .
ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که به پێي ئه‌م دوو هه‌واڵه کاتي ماره‌کردني ئومي فه‌زڵ له‌گه‌ڵ ئيمام جه‌واد (ع) هێشتا به‌و حه‌زره‌ته سه‌بي (منداڵ) پيده‌گوترا .