ناسيني ڕێوڕه‌سم و جه‌ژنه‌کاني خه‌ڵکي پارێزگاي کوردووستان
- جه‌ژنه‌کان
جه‌ژنه‌کان و ڕێوڕه‌سمه‌کاني ئه‌م ناوچه له‌خۆگري جه‌ژنه ئاييني ، تايفه‌يي و کۆنينه‌کانه که بنچينه له بيرو بڕواي کۆني خه‌ڵک هه‌يه.
نه‌ورۆز
يێکێ له ڕێوڕه‌سمه نه‌ريتخواز و کۆنينه‌کاني کوردووستان جه‌ژني نه‌ورۆزه .
ميرنه‌ورۆزي و ڕێوڕه‌سمي کۆسه گه‌ڕي
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بريتي له کايه‌کان و شانۆکانبوو که تا دوو ده‌يه‌ي ڕابردوو به ناوي پێشکي نه‌ورۆز له پارێزگاي کوردووستان به ڕێوه‌ده‌چوو . ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه له لايه‌ن دوو که‌س به ڕێوه‌ده‌چوو که‌سێکيان کۆسه و که‌سه‌که‌ي تريان ژني کۆسه ده‌وت. کۆسه جل و به‌رگي پێکه‌نيناوي و هه‌راو و کۆرتي له‌به‌ر ده‌کرد و ڕيش و سمێڵێکي زۆري داده‌نا وبه کڵاوێکي به‌رز و شاخێک به سه‌ر وشۆڕکردني زه‌نگۆڵه‌يێ به ده‌ورملي خۆي ده‌گه‌ڵ ژني کۆسه که جل و به‌رگێکي ژنانه‌ي له‌به‌ر ده‌کرد و به شێوه‌يێکي پێکه‌نيناوي خۆي جوان (خه‌مڵ ) ده‌کرد ، له کووچه و شه‌قامه‌کان دا ڕێ ده‌که‌وت و هۆي پێکه‌نين و شايي خه‌ڵک ده‌بوو .
جه‌ژنه‌کان و ڕێوڕه‌سمه‌کاني ئه‌م ناوچه له‌خۆگري جه‌ژنه ئاييني ، تايفه‌يي و کۆنينه‌کانه که بنچينه له بيرو بڕواي کۆني خه‌ڵک هه‌يه.
جه‌ژنه ئايينه‌کان
ئه‌م جه‌ژنانه بريتي له جه‌ژني ڕه‌مه‌زان و جه‌ژني قوربان که له‌گه‌ڵ نوێژي ئه‌و ڕۆژه و له‌به‌رکردني جل وبه‌رگي نوێ و سه‌ردان و چاوپێکه‌وتن هاوڕێيه و هه‌روه‌ها جه‌ژني له‌دايک بووني پێغه‌مبه‌ر(س) . ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه له‌گه‌ڵ درووس کردني چێشته نه‌زريه‌کان و ئاشي تايبه‌ت و به‌ش کردني ئه‌وه له ناو خه‌ڵک دايه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يش ڕێوڕه‌سمي خوێندني نزا و ويردي ده‌روێشه‌کان و لێداني ده‌ف و خوێندني نزا و ويردي تايبه‌ت وه‌كوو مه‌ولوونامه‌خوێني و سپاس و ستايشي حه‌زره‌تي موحه‌ممه‌د و نزا و پاڕانه‌وه له درگاي خوايش به‌ڕێوه ده‌چێ .
جه‌ژنه‌کان و ڕێوڕه‌سمه‌کاني ئه‌م ناوچه له‌خۆگري جه‌ژنه ئاييني ، تايفه‌يي و کۆنينه‌کانه که بنچينه له بيرو بڕواي کۆني خه‌ڵک هه‌يه. نه‌ورۆز
نه‌زريه‌کان
له ڕێوڕه‌سمه‌کاني به‌ڕه‌واجي ديکه له ناوچه دا بڵاو کردنه‌وه‌ي ئه‌و نه‌زريانه‌يه که بۆ وڵام دانه‌وه‌ي پێداويستي خۆيان يان ده‌ورووبه‌ره‌کاني خۆيان درووسي ده‌که‌ن . هێندێ جار ژنان پارچه‌ي سه‌وز ڕه‌نگ نه‌زر ده‌که‌ن و ئه‌و پارچانه بۆ زياره‌تگاکاني ده‌ورووبه‌ري شار و دێهات ده‌به‌ن و به داره‌کاني زياره‌تگاکان ده‌به‌سن تا پێداويستيه‌کانيان وڵام بدرێته‌وا.