گۆفتۆگۆي ناوه‌کي به بێ ئاوڕدانه‌وه له گه‌مارۆکان به‌رده‌وام ئه‌بێت
يه‌کيه‌تي هه‌نده‌ران که دوێنێ له دانيشتني دووشه‌مه ي وه‌زيراني دهروهي خۆيان تۆندکردني گۆشاره‌کان دژي خه‌ڵکي ئێرانيان له ڕێگاي داناني گهمارۆي تازه په‌سه‌ند کرد ، ئه‌م گۆشارانه بۆ ئه‌وه‌يه که ئێران به‌رده‌وام بێ له سه‌ر "گۆفتۆگۆي چاره‌سه‌رکردني کێشه‌ي ناوه‌کي" .
ئه‌م قسانه له حاڵێکدا ئکرێن که ئێران ته ئێستا ئه‌و گۆفتۆگۆيهي به جێ نه‌هێشتوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووکات به پێشنيار و گه‌ڵاڵه له‌و دانيشتنانه حازر بووه . به‌ڵام ئه‌وه‌ي که ئاکامي ئه‌و گۆفتۆگۆيانه پێشاني ئه‌دات ئه‌مه‌يه که لايه‌ني ههندهراني به شوێن کات فێڕودان و ناچارکردني ئێرانه بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان .
دوێنێ گۆتهبێژي وه‌زاره‌تي ده‌روه له گۆفتۆگۆيکدا که ئاماژه به‌م پرسه‌يه بوو به دووپات کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که گه‌لي ئێران له درێژه‌ي سێ ده‌هه‌ي ڕابردوو ئه‌زمووني به نرخي به‌ده‌س هێناوه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گهمارۆي يه‌ک لايه‌نه‌ي خۆرئاوا دووپاتي کرد :
وڵاتمان ئه‌م جاره‌ش چاوپۆشي ناکات له‌و ماف و قازانجهي خۆي که حاشاهه‌ڵگر نيه و وێڕاي وه‌ستان به‌رامبه‌ر گۆسار و زۆر له‌سه‌ر بناغه‌ي مافي کۆڵنهدهري خۆي له سه‌ر په‌يره‌وي ناوه‌کي ئاشتيانه‌ي خۆي به‌رده‌وام ئه‌بێت .
رامين مێهمانپهرهست گۆتي که ئه‌م ڕوانگه نه‌ته‌نيا يارمه‌تي نادات بۆ چاره‌سه‌رکردني کێشه‌کان ، به‌ڵکو له‌م باروودۆخهي ئابوريهي ئێستادا، کاريگه‌ري داده‌نێ له سه‌ر وڵاته‌کان و نه‌ته‌وه ههندهرانيهکان و هه‌نده‌ران ئه‌بێ ئاماده‌ي به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاکامهکاني ئه‌وه بێ .