ڕاسپێردنه‌کاني مه‌قامي مه‌زني ڕێبه‌ري به ده‌وڵه‌ت
به پيێ يه‌که‌ي هه‌واڵي تێبياني کۆردي له هه‌شته‌مين و ئاخرين ڕۆژ له ئۆغري ڕێبه‌ري مه‌زني شۆڕشي ئيسلامي بۆ پارێزگاي خۆراساني باکوور ، ئه‌ندامي لێژنه‌ي وه‌زيران دواي ڕيکخستني دانيشتنێکي تايبه‌ت له شاري بجنوورد، گه‌يشتنه خزمه‌تي حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا خامنه‌يي و ڕاپۆرتێکيان سه‌باره‌ت به په‌سه‌نکراوه‌کاني خۆيان بۆ چاره‌سه‌رکردني کێشه‌ي خه‌ڵکي پارێزگه و خێراگرتني ڕه‌وتي پێشکه‌وتني خۆراساني باکوور پێشکه‌ش کرد .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا خامنه‌يي :خزمه‌تگۆزاري به‌م گه‌له شياوه گه‌وره ، ئه‌بێ تا ئه‌و جێگه‌ي ئه‌کرێت ، چاکتر و باشتر بێ .
به پيێ هه‌واڵنێري ئيسنا ، حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا خامنه‌يي له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، خزمه‌ت به گه‌لي ئه‌مه‌گداري ئێران له‌وانه‌يه خه‌ڵکي به بڕوا، خوێن گه‌رم، شۆڕشي و خۆشبيري پارێزگاي خۆراساني باکووري يارمه‌تيدانێکي خوايي زاني و دووپاتي کرد :
خزمه‌تگۆزاري به‌م گه‌له شياوه گه‌وره ، ئه‌بێ تا ئه‌و جێگه‌ي ئه‌کرێت ، چاکتر و باشتر بێ .
ڕێبه‌ري مه‌زني شۆڕشي ئيسلامي، به‌رده‌وام بووني رمياريه‌کان و سه‌قامگيري به‌ڕێوه‌به‌ريه‌تي پارێزگه‌ي بۆ به‌دێ هاتني په‌سه‌نکراوه‌کاني لێژنه‌ي وه‌زيران به مه‌به‌ستي چاک کردني بارودۆخي خۆراساني باکووري پێويست زاني و ئاماژه‌ي کرد :
ئه‌م په‌سه‌نکراوه چاکانه به سه‌رنج به هۆکاره‌کان وه‌کوو که‌رسته و پێداويسته‌کان ، سه‌رچاوه‌کان، هێزي مرۆڤايه‌تي، زوو به‌دي هاتن و به‌ربڵاوي کاريگه‌ري ئه‌وانه له سه‌ر ژياني خه‌ڵک ، ڕاسه‌ري بکه‌ن .
ئه‌وان به پشت به‌ستن به پێي ڕاپۆرته‌ي به‌ڵگه‌دار و کارناسايکراو سێ بواري کشتوکاڵ، گه‌شتياري و لێکۆڵينه‌وه له کارخانه و پيشه ده‌ستيه‌کاني پارێزگاي ڕاسه‌ري خۆراساني باکوور هه‌ڵژمارد .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا خامنه‌يي دانيشتني نيوه‌ي دانيشتواني خۆراساني باکوور له گۆنده‌کان، زه‌وي ئاماده و به‌هره‌دار ، به‌رهه‌م و خه‌له‌و خه‌رماني جۆراوجۆر و بژارده و ئاو و هه‌واي له‌بار هۆکاره‌کاني ڕاسه‌ري کشتوکاڵ له‌و پارێزگه زاني و وه‌بيري هێنايه‌وه :
ئاوه‌داني کشتوکاڵي ناوچه ، کارپێکهێناني به‌ربڵاو ، زۆربووني قازانجي خه‌ڵک و ده‌زگاکاني پارێزگا بۆ چاره‌سه‌رکردني ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵايه‌تيانه‌ي که به هۆي بێکاريوه ن .