ئێران قاره‌مانانه له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ي خۆي به‌رگري کرد
به پێي ڕاپۆرتي يه‌که‌ي هه‌واڵي تێبياني کۆردي ماڵپه‌ري يه‌کيه‌تي تۆپي پێي ئاسيا نووسي : ئێران له ياري له‌گه‌ڵ کۆريا‌دا تا کۆتايي کێبه‌رکێ قاره‌مانانه له گۆڵه‌که‌ي خۆي به‌رگري کرد .
به پێي هه‌واڵنێري فارس، ماڵپه‌ري يه‌کيه‌تي تۆپي پێي ئاسيا ڕاپۆرتێکي دا سه‌باره‌ت به ياري ئيران و کۆرياي باشوور به يه‌ک گۆڵي بێ به‌رانبه‌ر ته‌اوو بوو و نووسي : کاپيتان جه‌وادي نيکونام له مه‌وداي 14 ده‌قێقه به کۆتايي ياريه‌که گۆڵي سه‌رکه‌وتني يانه‌ي 10 نه‌فه‌ره‌ي ئێراني له ياريه‌کاني کێبه‌رکيه‌کاني پێشه‌کي مۆنديالي تۆمار کرد .
خاوه‌ن ماڵ به ده‌رکراني مه‌سعودي شۆجاعي له خۆله‌کي 56 ، 10 نه‌فه‌ره که‌وت به‌ڵام نيکونام توانێ دواي ئه‌وه 3 خاڵي گرنگ بۆ تيمي نه‌ته‌وه‌يي ئێران به ده‌س بێنێ .
ئێران له ياري له‌گه‌ڵ کۆريا‌دا تا کۆتايي کێبه‌رکێ قاره‌مانانه له گۆڵه‌که‌ي خۆي به‌رگري کرد .
دواي 300 خۆله‌کي سه‌ره‌تايي کۆريا به به‌ده‌س هێناني تۆپێکي له‌ده‌سچوو له لايه‌ن سونگ يئونگ کێشه‌ي زۆري بۆ هێڵي به‌رگري ئێران درووس کرد . کێبه‌رکێ له خۆله‌کي56 ، به ده‌رکراني مه‌سعودي شۆجاعي و 10 نه‌فه‌ره که‌وتني ئيران که‌وته نێو بڕگه‌ييکي نوێوه .
له ئاکامدا ئێران له خۆله‌کي 76 قۆفڵي ده‌روازه‌ي کۆرياي کرده‌وه . هێڵي به‌رگري کۆريا نه‌يتوانێ ئه‌و تۆپه بوه‌ستێنێ تاکوو دواي لێداني ئه‌و تۆپه له ئاندرانيک تيموريان که‌وته به‌ر پێي نيکونام و شووتي نيکونام تۆپه‌که‌ي خسته نێو ده‌روازه‌ي کۆريا .
ئێران که به گه‌رم و گۆڕي له لايه‌ن لاينگرنيه‌وه هانده‌درا ، له خۆله‌که‌کاني کۆتاييدا قاره‌مانانه له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ي خۆي به‌رگري کرد تاکوو چاکترين ده‌رفه‌تي کۆريا له 5 خۆله‌کي کۆتاييدا بۆ تۆمار کردني گۆڵي به‌رانبه‌ر به هۆي پێکاني لاقي ده‌روازه‌که‌وه به فێڕۆ بچێت .