ئێران ته‌قينه‌وه‌ي ئه‌م دوواييه‌ي به‌يرووتي مه‌حکووم کرد
گۆته بێژي ويزاره‌تي کاروباري ده‌ره‌وه‌ي وڵاتمان ڕووداوي تێرۆريستي ئه‌م دوواييه‌ي له به‌يرووت مه‌حکووم کرد .
به پێي ڕاپۆرتي يه‌که‌ي هه‌واڵي تيبياني کۆردي و به گێڕانه‌وه له هه‌واڵنێري ئيسنا ، ڕاميني مێهمان په‌ره‌ست وێڕاي مه‌حکووم کردني تۆندي ڕووداوي تێرۆريستي له به‌يرووت ، به ده‌ربڕيني داخ له کۆژران و بريندار بووني کۆمه‌ڵێ مرۆڤي بێ تاوان و زياني ماڵي به چه‌ن خانوو، و جێگاي بازرگاني و ماڵي گشتي وه‌بيري هێنايه‌وه :
ئه‌م ده‌ست بردنه به ئامانجي دووبه‌رکي له نێو پارت و گه‌لي جۆراوجۆري خه‌ڵکي لۆبنان و له لايه‌ن که‌سانێکه‌وه ڕوويداوه که هيچکات سوودي گه‌ل و ده‌وڵه‌تي لۆبناني به‌رچاو نيه و جگه به سوود و ئامانجي پيسي خۆي به شتێکي ديکه بير ناکات .
ئه‌و به دووپات کردن له‌سه‌ر پێويستي ناسيني به خێراي هۆکاراني ئه‌و ته‌قينه‌وه و سزادانيان ، هاوده‌ردي خۆي له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و به‌چێماواني ئه‌وان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت و نه‌توه‌ي لۆبنان ده‌ربڕي ، و داواي له هه‌موو پارت و گرووپ و گه‌لي ئه وڵاته کرد له‌گه‌ڵ پاراستني وشياري و يه‌کيه‌تي ه هاودڵي خۆيان ، به‌رگري بکه‌ن له به‌دێ هاتني ئامنجه‌کاني دۆژمنان .
گۆته بێژي ويزاره‌تي کاروباري ده‌ره‌وه ئاماژه‌ي کرد : بێ گۆمان دۆژمني سه‌ره‌کي خه‌ڵکي لۆبنان و ناوچه ، ڕژيمي زائۆنيه که له نا هێمن بوون و بێ سه‌قامي ناوچه سوود ئه‌بات .