دابه‌ش کردني حۆکمه‌کان
1- له دابه‌ش کردنێکي گشتيدا ، حۆکمه ئايينيه‌کانيان کردووه به دي به‌ش :
الف : ئه‌حکامي ته‌کليفي (ته‌وزيم)
ب: ئه‌حکامي وه‌زعي (دانراوي)
الف : ئه‌حکامي ته‌کليفي (ته‌وزيم) :
ئه‌و حۆکمانه‌يه که ئه‌رکي مرۆڤ سه‌باره‌ت به کرده‌وه و ڕه‌فتاري ئه‌و دياري ئه‌که‌ت ، وه‌کوو واجب بووني نوێژ و ناڕه‌وا بووني درۆدان .
به‌شه‌کاني ئه‌حکامي ته‌کليفي (ته‌وزيم) بريتين له :
1- واجب : ئه‌و کرده‌وه‌ي که کردني واجبه و نه‌کردني سزاي هه‌يه ، وه‌کوو : نوێژ .
2- حه‌رام : ئه‌و کرده‌وه‌ي که نه‌کردني پێويسته و کردني سزاي هه‌يه ، وه‌کوو درۆدان .
3- مۆسته‌حه‌ب : ئه‌و کرده‌وه‌ي که کردني باشه و پاداشتي هه‌يه، به‌ڵام نه‌کردني سزاي نيه وه‌کوو شه‌و نوێژ .
4- مه‌کرووه : ئه‌و کرده‌وه‌ي که نه‌کردني باشه و پاداشتي هه‌يه ،به‌ڵام کردني سزاي نيه وه‌کوو جلي ڕه‌ش له کاتي نوێژدا .
5- مه‌باح : ئه‌و کرده‌وه‌ي که کردن و نه‌کردني وه‌ک يه‌که ، نه پاداشتي هه‌يه و نه سزا ، وه‌کوو زۆرێک له کرده‌وه‌کان .
ب: ئه‌حکامي وه‌زعي (دانراوي):
ئه‌و حۆکمانه‌يه که دۆخي مرۆڤ له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ي ئه‌و دابين ئه‌کات ، وه‌کوو :
ڕه‌وا بووني گۆشتي کۆتر ، ناڕه‌وا بووني ماڵي داگيرکراو ، پاکي بڕێ شت و ناپاکي بێێکيتر .
له دابه‌ش کردنێکي گشتيدا ، حۆکمه ئايينيه‌کانيان کردووه به دي به‌ش : الف : ئه‌حکامي ته‌کليفي (ته‌وزيم) ب: ئه‌حکامي وه‌زعي (دانراوي)
2- دابه‌ش کردنێکي تر بۆ حۆکمه‌کان :
الف : حۆکمي واقێعي (ڕاسته‌قينه):
ئه‌وه‌ش حۆکمێکه که له سه‌ر بنچينه‌ي به‌رژه‌وه‌ندي و مه‌فسه‌ده‌ي ڕاسته‌قينه سه‌باره‌ت به بابه‌تێکي تايبه‌ت هاتووه ، که زۆرێک له حۆکمه شه‌رعيه‌کان له‌م ده‌سته‌ن .
ب: حۆکمي زاهێري (ڕواڵه‌تي) :
ئه‌و حۆکمانه‌يه که سه‌باره‌ت به بابه‌تێکي تايبه‌ت به بۆنه‌ي نائاگايي له حۆکمي واقێعي (ڕاسته‌قينه) هاتووه ، وه‌کوو : ئه‌وێ که به‌رله‌وه کۆر بووه و ئێستا ديار نيه که کۆره يان که‌مه ، که حۆکمي ئاوي کۆري هه‌يه .
3- دابه‌ش کردنێ سێه‌م بۆ حۆکمه‌کان :
الف : حۆکمي اوليه (هه‌وه‌ڵي) :
ئه‌و حۆکمانه‌ي که له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندي خۆيي دانراوه به بێ به‌رچاوگرتني چۆنيه‌ته نائاسايي و جياوازيه‌کاني ئه‌رک وه‌خۆگرتوو ، وه‌کوو : واجب بووني نوێژ و ناڕه‌وا بووني درۆدان .
ب: حۆکمي سانه‌وي (دووه‌مي) :
ئه‌و حۆکمانه‌ي که له سه‌ر ناچاري ، له کات و مه‌رجي تايبه‌تدا که ئه‌رک وه‌خۆگرتوو گيرووده‌ي ئه‌وه دانراوه، وه‌کوو : ترسوو ، زۆر لێکردن ، حه‌ره‌ج (ناچاري) ، چه‌رمه‌سه‌ري و ته‌قيه ، بۆ نموونه نه‌گرتني ڕۆژوو بۆ که‌سێ زياني جه‌سته‌يي بێ بۆي
سه‌رچاوه: فێرکاري فێقه، حسه ين فه‌لاحزاده