شۆڕشي ئيسلامي به‌رده‌وامي شۆڕشي په‌يامبه‌رێتي
ئاييني ئيسلام بانگێشي يه‌کيه‌تي و پێغه‌مبه‌ري به‌زه‌يي (د.خ) ته‌وه‌ره‌و بنچينه‌ي گۆنجان و هاودڵي له نيو نه ته‌نيا مۆسڵمانان به‌ڵکوو له نێو هه‌موو مرۆڤه‌کانه ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕه‌حمه‌ته بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر و پێخام هێنه‌ري خۆشه‌ويستي و دۆستايه‌تي و ئايه‌ته‌کاني قۆرئاني پيرۆزيش که وه‌کوو گه‌وره‌ترين مۆعجێزه و توانابه‌ر له لايه‌ن خواوه هاته‌خوار بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ي (د.خ) ، ياساي بنه‌ڕه‌تي و بڕياري جيهاني و هه‌تاهه‌تايي چنگ گرتن به گۆريسي خوا و دووري له دووبه‌ره‌کي و جياييه و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئالي به‌يتي پاکي ئه‌و به پشت به‌ستن به وانه قۆرئانيه‌کان و کامڕه‌وايي له خۆڕه‌وشتي چاک هه‌موو ئيراده و هێزي خۆيان بۆ پێکهێناني گه‌لي يه‌ک گرتوو و يه‌ک بووني کۆمه‌ڵي ئيسلام به کار هێنا که له‌م ناوه‌دا ڕوڵي ئيمام سادێق (ر.خ) بۆ پێکهێناني ئه‌م ئامانجه خواييه بێ جێگر و زۆر کاريگه‌ر بوو .
له‌م چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌ش‌دا ئيمام خۆمه‌يني (ر.خ) وه‌کوو قۆتابي قۆتابخانه‌ي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و ئيمام سادێق (ر.خ) به بنيات ناني شۆڕشي گه‌وره و جيهاني که له 22 ڕێبه‌نداني ساڵي 57 گه‌يشته ئامانج جارێکي تر ئاڵاي يه‌کيه‌تي مۆسڵمانان و نزيک کرنه‌وه‌ي ڕێبازه‌کاني به‌رز کرد و جيهاني ئيسلامي به‌ره‌و يه‌کيه‌تي و هاودڵي له ده‌وري قۆرئان ، سۆننه‌ت و عێتره‌ت بانگه‌شه کرد ، شۆڕشي ڕۆحوڵلا که به‌رده‌وامي شۆڕشي پێغه‌مبه‌رر خوا (د.خ) و ڕێخۆشکه‌ري ده‌رکه‌وتني بقيه‌توڵڵايه ئه‌وه‌نده تۆفه‌نده و کۆته‌ر چووه پێش که نه ته‌نيا بنه‌ماڵه و ڕه‌چه‌ڵه‌کي ئه‌سته‌مي پادشايي ئێراني تێکدا به‌ڵکه بوو به ڕێخۆشکه‌ري بێداري له جيهاني ئيسلام‌دا .
ئه‌مڕۆ دواي 33 ساڵ له سه‌رکه‌وتني شۆڕشي به شکۆي ئيسلامي ، تيشکي هۆمێد و نيشانه‌کاني ژياني دووباره‌ي ئيسلام و گه‌ڕانه‌وه‌ي مۆسڵمانان بۆ گه‌وره‌يي و شکۆي پێشوويان زۆر ڕووناک و دياره .
ئه‌مڕۆ به پيتي شۆڕشي به شکۆي ئيسلامي و ده‌رکه‌وتني به‌ره‌به‌ياني نووراني شۆڕش، مۆسڵماناني جيهان پيلانه دووبه‌ره‌کێ درووس که‌ره‌کاني دۆژمنيان ناسيوه و زانيويانه به نيه‌تي پيسي ئه‌وان بۆ درووس کردني دووبه‌ره‌کێ و جيايي خستن له نێو سه‌في مۆسڵمانان و به‌هره گرتن له‌و دووبه‌ره‌کێه .
مه‌قامي مه‌زني ڕێبه‌ري(مدظله‌العالي) وه‌کوو کاپيتاني ورياي که‌شتي ئيسلام له نێو زه‌رياي پڕ شه‌پۆل و تۆفاني قۆرسي کۆفر و دووڕويي هه‌ربه شێوه‌ي جاران سه‌ربه‌رز ه شکۆمه‌ند ڕێنوێني گه‌لي ئيسلامي به سه‌ر شانه‌وه‌يه و تا پێکهاتني ته‌واوي ئامانجه به‌رزه‌کاني ئيسلام و ئامانجه به‌رزه‌کاني شۆڕشي ئيسلامي جيهاني به‌ره‌و پێش ده‌روات تاکوو ئه‌گه‌ر خوا مه‌يله له سه‌ر بێ ئاڵاي شۆڕشي ئيسلامي بده‌ينه ده‌ستي خاوه‌ني ڕاسته‌قينه‌ي ئه‌و واته "به‌قيه‌تۆ الله لئه‌عزه‌م حۆجه‌ت ابن الحسن(عج) " ، له‌م ناوه‌شدا ئه‌رکي هه‌موو مۆسڵمانانه که هه‌موو تێکۆشان و ويست و هێزي خۆيان خه‌رجي ئه‌م کاره بکه‌ن و به چاوڕۆشني ته‌واو و زانستي هه‌مه لايه‌نه وێڕاي پاراستني يه‌کيه‌تي و هاودڵي پيلانه‌کاني دۆژمن پووچه‌ڵ و شه‌ڕيان بگه‌ڕێننۆ بۆ خۆيان .