سه‌رمه‌شقي چاک
قۆرئان سه‌باره‌ت به سه‌رمه‌شق بووني پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ده‌فه‌رمۆێت :
«لقد كان لكم فى رسول اللّه اسوة حسنة لمن كان يرجوا اللّه واليوم الاخر وذكر اللّه كثيرا» واته : بێ سۆ (ژياني) پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) سه‌رمه‌شقي چاکه (ئه‌ڵبه‌ت) بۆ ئێوه و بۆ هه‌ر که‌سێ که به خوا و ڕۆژي سه‌ڵا هيواداره و هه‌ر خه‌ريکي يادي خوايه .
يه‌کێک له چاکترين شێوازه‌کاني په‌روه‌رده‌کردن ،ناسيني سه‌رمه‌شقي سه‌رکه‌وتوه ، سه‌رمه‌شق گێان و ژيان ئه‌به‌خشي به کار‌و باري گشتي و بنه‌ما زانستيه‌کان .
سه‌رمه‌شقي چاک ، خه‌ڵک به‌رگري ئه‌کات له ڕۆيشتن به دواي سه‌رمه‌شقي خراپ‌دا و بانگه‌شه‌ي عه‌مه‌ڵيه .
هۆ و فه‌لسه‌فه‌ي مه‌راسێمي پرسه و سه‌ره‌خۆشي پێشه‌واياني پاک به تايبه‌ت ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ئه‌وه‌يه که ئاڵاي سه‌رمه‌شقه‌کاني بڕوا و خۆڕاگري له لێژوودا هه‌ر به‌رز بێت .
«لقد كان لكم فى رسول اللّه اسوة حسنة لمن كان يرجوا اللّه واليوم الاخر وذكر اللّه كثيرا» واته : بێ سۆ (ژياني) پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) سه‌رمه‌شقي چاکه (ئه‌ڵبه‌ت) بۆ ئێوه و بۆ هه‌ر که‌سێ که به خوا و ڕۆژي سه‌ڵا هيواداره و هه‌ر خه‌ريکي يادي خوايه .
ئه‌گه‌رچي ئه‌م ئايه‌ته له نێوان باسي شه‌ڕي "ئه‌حزاب" هاتووه ، به‌ڵام سه‌رمه‌شقي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ)، تايبه‌ت نيه به شه‌ڕ ، به‌ڵکوو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(د.خ) له هه‌موو بواره‌کاندا چاکترين سه‌رمه‌شقه . سه‌رنج بده‌نه چه‌ن خڵ له‌م ئايه‌ته‌دا :
1- ئايه‌ته‌که به وشه‌ي " لقد" ده‌س پێده‌کات که هه‌ردوو وشه‌ي "ل" و "قد" به ماناي ژبن و ئيزده‌ره‌مه ، واته بێگۆمان پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ ئێوه چاکترين سه‌رمه‌شقه .
2- وشه‌ي "کان" به ماناي سه‌قام و ده‌وامه . واته پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له هه‌موو چه‌رخ و بۆ هه‌موو چينه‌کان سه‌رمه‌شقه .
3- له جێ ئه‌وه بڵێت : " پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) سه‌رمه‌شقه" ، ئه‌فه‌رمۆێت : "له پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) سه‌رمه‌شق هه‌يه" «فى رسول اللّه اسوة حسنة» واته ئێوه ناتوانن وه‌کوو پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) بن ، به‌ڵام ئه‌توانن له لابهلاي کرده‌وه و فه‌رمووده‌و ئاکاري ئه‌و بۆ خۆتان سه‌رمه‌شق په‌يا که‌ن .
4- وشه‌ي «اسوة» سه‌باره‌ت به شونکه‌وتن له چاکه‌دا به‌کار ده‌برێت .ئه‌م وشه له قۆرئاندا سه‌باره‌ت به دوو پێغه‌مبه‌ري گه‌وره(د.خ) هاتووه :
يه‌کێک سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تي ئيبراهيم (د.خ) و ئه‌ويتريش سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) . جێگاي سه‌رنجه که سه‌رمه‌شق بووني حه‌زره‌تي ئيبراهيم (د.خ) له خاوێني له چه‌ن په‌ره‌ستيدايه به‌ڵام سه‌رمه‌شق بووني پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) هه‌موو بوارێکدايه :
له دڵنه‌رمي له‌گه‌ڵ ژێرده‌ستان ، ڕووخۆشي له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ، ڕاوێژکردن، دڵپاکي ، ساکاري ژيان، هه‌ڵنان بۆ فێربووني زانست، خواپه‌ره‌ستي ، خۆڕاگري له گۆته و کرده‌وه‌دا، خه‌بات دژي زوڵم و ئه‌سته‌م ، ڕێکۆپێکي و سه‌قام ، پاک و خاوێني و بۆي خۆش ، به‌رامبه‌ري ، هاوسه‌رداري، خۆشه‌ويستي منداڵان و .....
سه‌رمه‌شقي چاک ، خه‌ڵک به‌رگري ئه‌کات له ڕۆيشتن به دواي سه‌رمه‌شقي خراپ‌دا و بانگه‌شه‌ي عه‌مه‌ڵيه .
وێناکراوي قۆرئان :
مێژونوسان زۆرتر له لابهلاي مێژوو و بڕێک له لێگێڕانه‌وه‌کاني ئه‌هلي به‌يت (ر.خ) مێژووي پێغه‌مبه‌ري مه‌زنيان (د.خ) نووسيوه .
به‌ڵام ڕێگاييک که خوا بۆ ئيمه‌ي داناوه و دياري کردوه ، ئه‌وه‌يه که له لابهلاي قۆرئان بگه‌ڕين به دواي مێژووي پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) .
گرنگيداني تايبه‌ت به پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ)
به چاوخشاندنێک به قۆرئاندا ئه‌بينين که چ بايه‌خێکي تايبه‌ت به پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) دراوه و سيماي ئه‌و مه‌زنه چونه ؟
له هه‌تيويدا خوا په‌ناي دا : «ال‌م يجدك يتيماً فاوى» (سوره‌ي زۆحا،ئايه‌تي 6).
سه‌رلێشێواوي ئه‌وي چاره‌سه‌ر کرد : «و وجدك ضالًا فهدى» (سوره‌ي زۆحا،ئايه‌تي 7).
نه‌داري ئه‌وي لابرد : «و وجدك عائلًا فاغنى» (سوره‌ي زۆحا،ئايه‌تي 8).
گۆشاري ده‌روني ئه‌وي نه‌هێشت : «ال‌م نشرح لك صدرك» (سوره‌ي ئينشێراح ،ئايه‌تي ،آيه 1).
گۆشاره که‌مه‌رشکێنه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کاني ئه‌وي ده‌رمان کرد ، له جياتيشي ڕۆژێکي چاوپێکه‌وت که خه‌ڵک ده‌سته ده‌سته ئه‌هاتنه نێو ڕێزي ئيسلامه‌وه . «يدخلون فى دين اللّه افواجا.»( سوره‌ي نه‌سر،ئايه‌تي 2)