پێوه‌رو سه‌رچه‌شني دابه‌ش كردني گۆتار زماني كوردي
له دابه‌ش كردني گۆتارو شێوه‌زاره كۆرديه‌كان ئه‌بێ ورد بێن هه‌ربه‌وجۆره كه ئاماژه كرا كۆرده‌كان ئيستايش بنه‌ماو دام و ده‌زگاي خێڵ و عه‌شيره‌يي خۆيان ڕاگرتوه و له وتاريش دا له بواري ڕێزماني پێکه‌وه جياوازيان هه‌يه كه هه‌ر ئه‌مه هۆي پێك هاتني ئه‌م دابه‌ش كردن و جياوازيانه بووه .
نابێ له‌بيربچێ كه كۆرده‌كان جياوازيێكي زۆريان له بواري وشه‌دا نيه يانێ به خاترجه‌مي ئه‌توانين بڵين كه ئه‌م جياوازي له وشه‌دا به كه‌متر له 5% ده‌گات و جياوازيێك كه كه‌ساني تر له ده‌ره‌وه‌ي ئه‌م چوارچێوه و پاوه‌نده ده‌بينن سه‌رچاوه له جياوازي ده‌نگه‌كان و تێكه‌ڵ كردن له به‌جێهێناني وشه‌كانه و به‌س .
بۆنموونه له كه‌لهوڕي دا زاراوه‌كان و ژێرزاراوه‌كانێ هه‌يه كه جياوازي ئه‌وان ته‌نيا له‌سه‌ر ده‌ربريني وشه‌كانه . نموونه‌ييکي تر له ناوچه‌ي كۆليايي به هه‌وه‌ڵي فرمانه‌كان " ئه " زياد ئه‌كريێت وه‌كوو خۆهه‌م ( ئه خۆهه‌م ) هه‌ربه‌م شێوازه . و هه‌روه‌ها له زاراوه‌ي فيلي يان عيلامي له زاراوه‌ي كه‌لهوڕي ( د) به هه‌وه‌ڵي فه‌رمانه‌كان زياد ده‌بێت وه‌كوو : (بوو= دوو) كه هه‌ردووكيان يه‌ك مانايان هه‌يه به‌ڵام له هه‌وراميدا ئه‌م جياوازيه تۆزێ پڕڕه‌نگتر ده‌بێ به جۆرێ كه ئه‌م جياوازيانه له ئاستي جۆري ده‌ربڕين يان پاشگر و پێشگر فه‌رمانه‌كان به ئاستي جياوازي له وشه ده‌گه‌يێت . كه جاروبار هۆي سه‌ختي و گيرو گرفتي پێوه‌ندي به‌يني دوو زاراوه له يه‌ك گۆتار ده‌بێت . به‌ڵام هه‌مووي ئه‌وان خۆيان هه‌ورام و زماني خۆيشيان كۆردي و گۆتاريشيان هه‌ورامي ئه‌زانن .